شه‌ست و پێنجه‌مین کۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نیویۆرك ده‌ستی پێکردووه به به‌شداری رێبه‌ران و سه‌رۆکانی جیهان. هه‌روه‌ك باو بووه هه‌ر یه‌ك له‌و سه‌رۆکانه له گوتاره‌کانیاندا، باسی رێباز‌و تێروانینیان ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها داواکاری و پێشنیاریان ده‌خه‌نه روو بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی جیهان وه‌ك هه‌ژاری و برسیاتی و نه‌خۆشیه‌کان و هه‌روه‌ها ڕێگاکان بۆ پێش‌گرتن له چه‌کی ناووکی.
له وتارێـکدا که پـێـنجشه‌ممه له ئه‌نجومه‌نی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا پـێشـکه‌شی کرد، سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما داوای پـشـتیوانی نێونه‌ته‌وه‌یی کرد بۆ پـرۆسه‌ی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو لایه‌نه له ماوه‌ی سـاڵێـکدا بگه‌نه ڕێـکه‌وتنێـکی ئاشـتی سه‌رتاسه‌ری.
سه‌رۆک ئوباما ووتیشی هێزه سه‌ره‌کیه کانی جیهان هێشتا ده‌خوازن له‌گه‌ڵ تاران بکه‌ونه گفتوگۆ سه‌باره‌ت به پرۆگرامی ناو‌کی به‌ڵام ئوباما هۆشداری دا به ئێران به‌رپرسیاره‌تی هه‌یه سه‌باره‌ت به جێ به جێ کردنی ئه‌رکه‌کانی وه‌ک ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگای ناونه‌ته‌وه‌یی.
پێنج شه‌ممه، شاندی ئه‌مه‌ریکا و ژه‌ماره‌یه‌ك له وڵاتانی رۆژئاوا له کاتی گوتاردانی سه‌رکۆماری ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نیژاد له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و گوتی، 'زۆربه‌ی خه‌ڵکی سه‌رانسه‌ری جیهان ' له‌و باوه‌ڕه دان حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا به‌رپرسیاری هێرشه تێرۆریستیه‌کانی یازده‌ی سه‌پته‌مبه‌ری 2001 .
هه‌روه‌ها سه‌رۆکی عیراق جه‌لال تاڵه‌بانی له گوتاری خۆیدا داوای کرد هه‌رێمی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست له چه‌کی ناووکی پاک بێت و داوای جێ به جێ کردنی به‌رنامه‌ی ئابوری گه‌شه پێدان که پێشترێکی ئه‌م ساڵ ده‌ستیپێکرا به ئامانجی خولقاندنی چوار ملیون کار له وڵاته‌که‌ی. سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران تاڵه‌بانی گوتی، عیراق له‌و باوه‌ره دایه وه‌لاتان مافی ده‌ست وێرا گه‌یشتن به وه‌زه‌ی ناو‌کی بۆ مه‌به‌ستی ئاشتی خوازانه‌یان هه‌یه وو گوتی کاریگه‌رترین رێگه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ناو‌کی ئێران " گفتوگۆ و دیپلوماسی یه".
میوانه‌کان: ئۆسامه جه‌میل ئه‌ندام پارله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کورده‌ستان و دکتۆر کرمانج گوندی پرۆفیسۆر له زانکۆی ته‌ننسی سته‌ێت له شاری ناشڤێل له ویلایه‌تی ته‌نه‌سی له ئه‌مه‌ریکا.