Accessibility links

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتن: ڕووداوه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی پارێزگای دهۆک

  • Haider Karim

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتن: ڕووداوه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی پارێزگای دهۆک

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتن: ڕووداوه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی پارێزگای دهۆک

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتن: ڕووداوه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی پارێزگای دهۆک

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتن: ڕووداوه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی پارێزگای دهۆک

هه‌ینی ڕابردوو کۆمه‌ڵێـک خه‌ڵـک په‌لاماری فرۆشگاکانی مه‌ی و شوێنه‌کانی مه‌ساجیان له‌ شـاری زاخۆ دا و پاش وێرانکردنیان ئاگریان له‌ هه‌ندێـکیان به‌ردا. وه‌ک باسی لێ ده‌که‌ن ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵـکه‌ی ئه‌م هێرشانه‌یان کردووه‌ به‌ وتاری مه‌لایه‌ک هاندراون.

پاشـان کۆمه‌ڵێـک خه‌ڵـکی دیکه‌ په‌لاماری باره‌گای یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردسـتانیان له‌ دهۆک دا و ێرانیان کرد و پاشـان سووتاندیان. له‌وێش ده‌ڵێن ئه‌م پارته‌ له‌ پشـت ئه‌و هێرشانه‌ بووه‌ که‌ کراونه‌ته‌ سه‌ر فرۆشگاکانی مه‌ی و شوێنه‌کانی دیکه‌.

یه‌کگرتووی ئیسلامی ده‌ڵێت ئه‌و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌سـتی له‌و هێرشـانه‌دا نیـیه‌ و ئه‌وه‌ ڕێبازی ئه‌وان نیـیه‌ به‌ زه‌بری هێز هه‌وڵ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بده‌ن. هه‌ندێـک له‌ به‌رپـرسـانی یه‌کگرتوو ئۆباڵی ئه‌م ڕووداوانه‌ ده‌خه‌نه‌ ئه‌سـتۆی پارتی دیموکراتی کوردستان.

پارتی دیموکراتیش لای خۆیه‌وه‌ ده‌ڵێت نه‌خێر ئه‌و ده‌سـتی تیادا نیـیه‌، به‌ڵـکو هه‌ندێـک زانیاری هه‌ن ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌که‌ن یه‌کگرتووی ئیسلامی به‌ر له‌ ڕووداوه‌کان باره‌گاکانی خۆی نیمچه‌ چۆڵ کردووه‌.

سیناریۆکان هه‌ر چۆنێـک بن، ئاماژه‌ی بوونی گرژیـیه‌کی سیاسیـیه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا. و خه‌ڵکی دووچاری نیگه‌رانیـیه‌کی دیکه‌ کردووه‌.

ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌ڵه‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بوو که‌ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کانیش ئه‌م به‌ڕێزانه‌ بوون:
جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی ، گوته‌بێژی فه‌رمی پارتی دیموکراتی کوردسـتان.
ئوسامه‌ جه‌میل، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیسـتی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردسـتان.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که‌‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 55:19 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG