کێشه‌یه‌کی دیپـلۆماسی گه‌وره له نێوان ئیسرائیل و تورکیا په‌یدا بووه پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه کۆماندۆکانی ئیسرائیل دابارینه سه‌ر که‌شـتیـیه‌کانی هه‌ڵـگری کۆمه‌ک بۆ غه‌ززه. ئه‌م کاره بووه مایه‌ی کوژرانی 9 که‌س له‌و بزاڤکارانه‌ی له‌سه‌ر که‌شـتیـیه‌کاندا بوون که هه‌شـتیان هاوڵاتی تورکیا بوون و ئه‌وی دیکه‌یان هاوڵاتیـیه‌کی ئه‌مه‌ریکی به ڕه‌چه‌ڵک تورک بوو.
ژماره‌یه‌کی زۆری وڵاتان ئه‌و کاره‌یان سه‌رزه‌نشت کرد، وه‌لێ کاردانه‌وه‌ی تورکیا ئێجگار توند بوو. شـاره‌زایان پـێشـبینی ده‌که‌ن بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بـبێته مایه‌ی ساردبوونی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل.
بۆ شیکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که و گفتوگۆکردن له‌سه‌ری هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی کردووه:
دکتۆر فه‌رهاد ئیبراهیم، مامۆسـتای زانکۆ.
دکتۆر ئه‌حمه‌د ئینان، مامۆسـتای زانکۆی دیجله له دیاربه‌کر.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 49:29 خوله‌كه.