Accessibility links

هه‌له‌و واشنتن: ڕاپه‌ڕینی گه‌لی سوریا

  • Motabar Shirwani
  • Haider Karim

هه‌له‌و واشنتن: ڕاپه‌ڕینی گه‌لی سوریا

هه‌له‌و واشنتن: ڕاپه‌ڕینی گه‌لی سوریا

به‌پـێی ڕێـکخراوه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤی سوریا ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ که‌می 34 که‌س کوژراون پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئاسایش ته‌قه‌یان له‌ خۆپـیشـانده‌ران له‌ حه‌ما کرد که‌ بنکه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ناڕه‌زایه‌تیـیه‌‌ له‌ دژی حکومه‌ت.

خۆپـیشـاندان له‌ سه‌رانسه‌ری سوریاش به‌ڕێوه‌چوو. له‌ شـاری دیمه‌شقی پایته‌ختی وڵات و هه‌روه‌ها شـاره‌کانی تر، دوابه‌دوای لایه‌نه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن داوایان کرد ناپه‌سه‌ندی ئه‌وه‌ی پـێی ده‌ڵێن زیادبوونی کوژرانی ژماره‌ی منداڵان له‌ خۆپـیشـاندانه‌کانی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو که‌ حکومه‌ت حاشا ده‌کات، به‌ڵام به‌پـێی ئۆپـۆزسیۆن 25 منداڵ هه‌تا ئێسـتا کوژراون.

له‌ هه‌مان ده‌م له‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ تورکیا کۆنفرانسێـکی دوو ڕۆژی به‌ڕێوه‌چوو که‌ سیاسیـیه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا به‌شـداریان تێدا کرد.

پـرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ ڕۆڵی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پـێشـگرتن له‌م خوێن ڕێژیـیه‌ چی ده‌بێت؟.

دوو ڕاسپـێردراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان نیگه‌رانیـیان ده‌ربڕیوه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پـێی ده‌ڵێن سیاسه‌تی هێرشی سیستماتیـک که‌ به‌ مه‌به‌ست دژی خه‌ڵـکی مه‌ده‌نی بێ چاره‌ له‌ سوریا گیراوه‌ته‌به‌ر. ئایا کۆده‌نگی له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان دروست ده‌بێت هه‌تا‌ بڕیار له‌ دژی سوریا بدرێت هه‌ر وه‌ک له‌سه‌ر لیبیا درا؟

ئایا هه‌ر وه‌ک هه‌ندێـک لایه‌ن وه‌کو ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ داوا ده‌که‌ن ده‌بێت سوریا بدرێته‌ دادگای تاوانه‌کانی جه‌نگ.

ئه‌مانه‌ ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بوو که‌ هاوکارانمان موعته‌به‌ر شیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم به‌ڕێوه‌یانبرد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ میوانه‌کان بوون:
دکتۆر عه‌بدول باست سه‌یدا، شـاره‌زای سیاسی له‌ سوید.
وه‌لید حاجی، جودابیری سوری بنکه‌ له‌ دوبه‌ی.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که‌‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 51:20 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG