ماڵپه‌ڕی مشـتومڕ له‌سه‌ری ویکیلیکس له‌م هه‌فته‌یه به هه‌زاران به‌ڵـگه‌نامه‌ی نهێنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکای بڵاوکرده‌وه که له لایه‌ن واشنتن ناپه‌سه‌ندکرا و هه‌روه‌ها سه‌رئێشه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریکا و ژماره‌یه‌ک له هاوپه‌یمانانی دروسـتکرد.
سه‌رۆک وه‌زیرانی ئوسـترالیا ئه‌م کاره‌ی ویکیلیکسی به نایاسایی ناوبرد و سه‌رۆک وه‌زیرانی ئوسـترالیا گوتیشی ئه‌م بڵاوکردنه‌وه‌یه زۆر نابه‌رپـرسـیارنه و نایاسایی‌یه.
له ڕاستیدا حکومه‌تانی سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌سـتیان به شیکردنه‌وه‌ی ناوه‌رۆکی بروسکه نهێنیـیه‌کان کرد که له باڵیۆزخانه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ واشنتن به‌ڕێکرابوون.
ئه‌مه‌ریکا گوتوویه‌تی هه‌ر که‌سێـک به‌رپـرسیاربێت له ئاشـکراکردنی زانیاریـیه‌کان بۆ سایتی ویکیلیکس دادگایی ده‌کات.
به‌ڵام پـرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه ئاشـکراکردنی ئه‌م بروسکه نهێنیـیانه که بووه‌ته مایه‌ی دڵ ئێشی ژماره‌یه‌ک له هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریکا چ کاریگه‌ری به‌سه‌ر دیپـلۆماسی ئه‌مه‌ریکا ده‌بێت؟
له هه‌مان ده‌م دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس جولیان ئاسانج هاوڵاتیـیه‌کی ئوسـترالیایی‌یه که زۆربه‌ی له ئه‌وروپا ده‌ژی و له وڵاتێـک بۆ وڵاتێـکی دیکه له سه‌فه‌ردایه، وه ئێسـتا ئه‌و خۆی شـاردۆته‌وه و پـۆلیسی نێونه‌ته‌وه‌یی ئنته‌رپـول فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردنی داوه له‌به‌ر تاوانێـکی تر ئه‌ویش گوایه ده‌سـتدرێژی کردۆته سه‌ر ناموس.
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو که هاوکارانمان موعته‌به‌ر شـیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم به‌ڕێوه‌یان ده‌برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌که بوون:
شیروان شه‌میرانی، شـاره‌زای سیاسی عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئیدریس ئه‌حمه‌دی، شـاره‌زای په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئه‌مه‌ریکا و ئێران و کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 49:16 خوله‌که.