له‌م هه‌فته‌یه که‌سێکی نه‌ناسراو و له ناو شاری سلێمانی، کوردستانی عێراق هێرشی کرده سه‌ر ئاسۆس ئه‌حمه‌د هه‌ردی ڕۆژنامه‌نووس و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کۆمپانیای ڕاگه‌یاندنی ئاوێنه و برینداری کرد. له پاش ئه‌م په‌لاماره، (هیومن ڕایتس واچ) ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وێڕای ناپه‌سندکردنی ئه‌م په‌لاماره له بڵاوکراوه‌یه‌کدا داوای له کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی هه‌رێم،" لێکوڵینه‌وه‌یه‌کی ده‌موده‌ست، تێروته‌سه‌ل،و بێ لایه‌ن،" له‌و هێرشه بۆ سه‌ر گیانی ڕۆژنامه‌وانی به‌ناو بانگ ئاسۆس هه‌ردی بکرێت. ئه‌م هێرشه بۆ سه‌ر ڕۆژنامه‌وان ئاسۆس هه‌ردی، جارێکی تر مشت‌ومڕ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی توندوتیژی به دژی ڕۆژنامه‌وان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق توند ده‌کاته‌وه که به به‌راورد له‌گه‌ڵ به‌شه‌کانی تری عێراق ئارامتر و له بواری ئابوری زیاتر گه‌شه‌ی کردووه؟
ڕێکخراوێکی ڕۆژنامه‌نووسان وێڕای ناپه‌سندکردنی، هێرشه‌که بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نووس‌و رۆشنبیر ئاسۆس هه‌ردی، به هێرش،" بۆ سه‌ر سه‌ر تێکڕای رۆژنامه‌نووسان و به تایبه‌تیش رۆژنامه‌نووسانی ئازا و بوێر،" ناوبرد. جا مه‌سه‌له‌ی ئازادی ڕۆژنامه‌وانی و توندوتیژی به‌دژی ڕۆژنامه‌وانان ته‌وه‌ری به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو.
میوانانی به‌رنامه‌که:
ئاراس فه‌تاح، نووسه‌ر و ڕۆشنبیر.
عه‌بدولسه‌لام به‌رواری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق.
هاوکاران موعته‌به‌ر شێروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم میوانداره‌تی به‌رنامه‌که کرد.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 48:49 خوله‌كه.