ڕۆژی هه‌ینی لایه‌نگرانی مه‌لای شیعه‌ی دژ به ئه‌مه‌ریکا موقته‌دا ئه‌لسه‌در له ڕیزی دورودرێژدا ڕاوه‌ستان ده‌نگ بۆ بژاریان بۆ سه‌رۆک وه‌زیر له ڕیفراندۆمێـکی دوو ڕۆژه‌دا بده‌ن که هیچ بار و قورسـایـیه‌کی یاسایی نیـیه.
له هه‌مان ده‌م سـیاسه‌تمه‌دارانی کۆمه‌ڵانی عێراقی ئه‌وانه‌ی له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی 7 ی مانگی سێ ده‌نگی زۆریان هێناوه‌ته‌وه به‌رده‌وامن له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانیان بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی هاوپه‌یمانێتی.
هه‌رچه‌نده لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه به سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆک وه‌زیرانی پـێشـوو ئه‌یاد عه‌لـلاوی به دوو ده‌نگی جیاواز له لیستی هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسای سه‌رۆک وه‌زیر ئه‌لمالیکی له پـێشه‌وه‌یه.
جارێ هیچ نیشـانی ئه‌وه نایه‌نه به‌رچاو که به‌ڕێز ئه‌لمالیکی دان به‌م دۆڕاندنه بنێت. هاوپه‌یمانێتی کوردسـتان و ڕه‌وتی سه‌در له ناو ئیتلافی شیعه، دوو لایه‌نی سیاسین که کورسی زۆریان بۆخۆیان له په‌رله‌مانی عێراقدا مسـۆگه‌ر کرد.
به‌پـێی ئاژانسی ده‌نگ و باسی ڕۆیته‌رز ئه‌مڕۆ له نوێژی هه‌ینی له شـاری پـیرۆزی شیعه‌کان که‌ربه‌لا ئه‌حمه‌د ئه‌لسـافی نوێنه‌ری ئایه‌توڵـڵا سـیسـتانی گوتوویه‌تی هیچ پارتیـیه‌ک ناتوانێت هه‌موو شـتێـک بـبات و هیچ له بری نه‌دات. ئه‌و گوتوویه‌تی هه‌ر چوار لیسـت پـێـکه‌وه کار ده‌که‌ن.
ئه‌مانه توه‌ری به‌رنامه‌ی هه‌ڵه‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو که هاوکارانمان موعته‌به‌ر شـیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم به‌ڕێوه‌یان ده‌برد. ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌که بوون:
ئاڵا تاڵه‌بانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیسـتی هاوپه‌یمانێتی کوردسـتان له که‌رکوک.
حاکم شێخ له‌تیف، کاندیدی هه‌ڵـبژێردراو بۆ په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیسـتی گۆڕان له سـلێمانی.
ئوسامه جه‌میل، کاندیدی هه‌ڵبژێردراو بۆ په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیسـتی یه‌کگرتووی ئیسلامی له هه‌ولێر.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 52:17 خوله‌که.