Accessibility links

هه‌له‌و واشـنتن: تۆپـبارانی ئێران بۆ ناوچه‌ سـنووریـیه‌کان کوردسـتان و شه‌ڕی له‌گه‌ڵ پـژاک

  • Haider Karim

هه‌له‌و واشـنتن: تۆپـبارانی ئێران بۆ ناوچه‌ سـنووریـیه‌کان کوردسـتان و شه‌ڕی له‌گه‌ڵ پـژاک

هه‌له‌و واشـنتن: تۆپـبارانی ئێران بۆ ناوچه‌ سـنووریـیه‌کان کوردسـتان و شه‌ڕی له‌گه‌ڵ پـژاک

کۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر تۆپـبارانکردنی ناوچه‌ سـنووریـیه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق به‌رده‌وامه‌ به‌ بیانوی ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ نه‌یاره‌کانی حکومه‌تی ئێران له‌وێوه‌ په‌لاماری ناو ئێران ده‌ده‌ن.

به‌پـێی هه‌واڵه‌کان ئێسـتا ئێران مه‌رجی بۆ ڕاگراتنی تۆپبارانکردنه‌که‌ی داناوه‌، ده‌ڵێت هه‌تا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان و حکومه‌تی عێراق ئاسایشی سنووره‌کانیان دابین نه‌که‌ن ئه‌وا له‌سه‌ر ئه‌و تۆپـبارانه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

هاوکات هێزه‌کانی ئێران وا بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌که‌ ده‌سـتیان به‌ شـاڵاوێـکی به‌رفراوان کردووه‌ له‌ دژی هێزه‌کانی پارتی ژیانی ئازادی کوردسـتان (پـژاک) له‌سه‌ر سـنووره‌کانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق.

ئه‌مانه‌ ته‌وه‌ری باسه‌کانی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بوون که‌ هاوکارانمان حه‌یده‌ر که‌ریم به‌ڕێوه‌یبرد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانه‌کان بوون:
مه‌سعود کوردپـور، ڕۆژنامه‌وان و شـاره‌زای کاروباری سیاسی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
حاکم شێخ له‌تیف، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان.
دکتۆر مه‌حمود عوسمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردسـتانی.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 48:37 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG