Accessibility links

هه‌ڵه‌و واشـنتن: کۆتایی ئه‌رکه‌ جه‌نگاوه‌ریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق

  • Haider Karim
  • Motabar Shirwani

هه‌ڵه‌و واشـنتن: کۆتایی ئه‌رکه‌ جه‌نگاوه‌ریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق

هه‌ڵه‌و واشـنتن: کۆتایی ئه‌رکه‌ جه‌نگاوه‌ریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق

ئه‌مه‌ریکا به‌ ڕه‌سمی ئه‌رکی جه‌نگاوه‌ری له‌ عێراق له‌ 31 ی ئه‌م مانگه‌ به‌ کۆتایی‌ده‌هێنێت. سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما سێشه‌ممه‌ له‌ کۆشـکی سـپی وتارێـک پـێشکه‌ش ده‌کات به‌ بۆنه‌ی کۆتایی‌هاتنی ئه‌م ئه‌رکه‌ جه‌نگاوه‌ریـیانه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق.

له‌م هه‌فته‌یه‌ له‌شـکری وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند ئێسـتا که‌متر له‌ 50 هه‌زار سه‌ربازی له‌ عێراق هه‌یه‌، واته‌ که‌مترین ڕاده‌ له‌وه‌تای داگیرکرانی عێراق به‌ ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له‌ 2003.

له‌شـکر ده‌ڵێت ئێسـتا ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌و وڵاته‌دا ده‌مێنـنه‌وه‌ سـوپای عێراقی ڕاده‌هێنن و ئامۆژگاریـیان ده‌ده‌نێ تا کۆتایی 2011 ، کاتێـک ته‌واوی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌م وڵاته‌ ده‌رده‌چن.

کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ کاتێـکه‌ که‌ له‌ دوای چه‌ندین مانگان گفتوگۆی لایه‌نه‌ سـیاسیـیه‌کانی عێراق هێشـتا نه‌یانتوانیوه‌ له‌سه‌ر پـێـکهێنانی حکومه‌ت ڕێـکبکه‌ون، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی زۆری هێناوه‌ته‌ پـێش سه‌باره‌ت به‌و بۆشـایـیه‌ سـیاسیـیه‌ی له‌ عێراق دروست بووه‌ و هه‌روه‌ها ده‌رچوونی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی هێرشه‌ توندوتیژیـیه‌کانی یاخیبووان، پـرسیاری هێناوه‌ته‌ گۆڕێ سه‌باره‌ت به‌ توانای هێزه‌کانی عێراقی بۆ دابینکردنی ئاسایشی ناوخۆ و هه‌روه‌ها پاراسـتنی سـنووره‌کان.

ئه‌مه‌ و هه‌وڵی لایه‌نه‌ کوردیـیه‌کان له‌ به‌غدا له‌ وتووێژه‌کانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی سیاسی سه‌باره‌ت به‌ پـێـکهێنانی حکومه‌ت و ڕۆڵیان له‌ حکومه‌تی پاشه‌ ڕۆژی عێراق به‌چی گه‌یشـتووه‌؟

ئه‌مانه‌ ته‌وه‌ری به‌رنامه‌ی هه‌ڵه‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بوو که‌ هاوکارانمان موعته‌به‌ر شـیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم به‌ڕێوه‌یان ده‌برد. ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌که‌ بوون:
دکتۆر مه‌حمود عوسـمان، سیاسه‌تکاری کورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
سه‌ردار عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی شـانده‌ی فراکسیۆنه‌ کوردسـتانیـیه‌کان بۆ دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی عێراقی له‌ به‌غدا و هه‌روه‌ها جێـگری سه‌رۆکی لیسـتی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی عێراقدا.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌که‌ی 49 خوله‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG