وا بۆ چه‌ندان سـاڵه کێشه‌ی نێوان حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق وه‌ک خۆیان ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌م مانگانه‌ی دوایـیدا گه‌یشـته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان مه‌سعود بارزانی هه‌ڕه‌شه ئه‌وه بکات که ئه‌گه‌ر بێت و حکومه‌تی مالیکی ئاماده نه‌بێت کێشه‌کان چاره‌سه‌ربکات، ئه‌وا داوای سـازکردنی ڕیفراندۆمێـک ده‌کات تاوه‌کو خه‌ڵـکی هه‌رێم بڕیار بده‌ن په‌یوه‌ندی ئه‌وان به به‌شی عێراقی عه‌ره‌بیـیه‌وه چۆن بێت.
هه‌ڵبه‌ت هه‌موو شیـکردنه‌وه‌کان بۆ ئه‌وه ده‌چن و هه‌روه‌ها هه‌موو که‌س ده‌زانێت کورد خوازیاری وڵاتی سه‌ربه‌خۆی خۆیه‌تی و نایه‌وێت له نێو عێراقدا بمێنێته‌وه.
ژماره‌یه‌ک شـاره‌زا بڕوایان وایه کاردانه‌وه‌ی بارزانی له به‌رامبه‌ر که‌مته‌رخه‌می مالیکی کاردانه‌وه‌یه‌کی ڕاست نه‌بووه، چونکه بۆ ڕاگه‌یاندنی جیابوونه‌وه گه‌لێـک فاکته‌ری دیکه پـێویستن.
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو که ده‌خیلی شه‌ممۆ له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و ئه‌م به‌ڕێزانه میوانه‌کان بوون:
دکتۆر فه‌رهاد ئه‌مین ئه‌ترووشی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیسـتی هاوپه‌یمانی کوردسـتان له به‌غدا.
دکتۆر شه‌عبان میزوری شـاره‌زای سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له سوید.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 48:32 خوله‌كه.