تورکیا ده‌ڵێت سـیاسه‌تی بێ گرژی له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوسـنووری خۆی په‌یڕه‌وکردووه و له‌م سـاڵانه‌ی دواییدا کاربه‌ده‌سـتانی باڵای تورکیا خۆیان گه‌یاندۆته گشت وڵاتانی ده‌وروبه‌ر تا گه‌یشـتۆته ئه‌و ئاسـته‌ی هه‌ندێـک له‌و بڕوایه‌دان تورکیا له بری ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بۆ ئه‌ندامێـتی له یه‌کێتی ئه‌وروپادا بدات وا ڕوو له جیهانی ئیسلامی ده‌کات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا زۆرێـک له‌و بڕوایه‌دان تورکیا ده‌یه‌وێت له‌و گرژیـیه‌ی نێوان ڕۆژئاوا و ئێران‌دا هه‌یه‌یه سوود وه‌ربگرێت، وه له جیاتی ئه‌وه‌ی ئێران بـبێته هێزی کاریگه‌ر له هه‌رێمه‌که‌دا تورکیا بـبێته ئه‌و هێزه.
ڕۆڵی ئه‌نکه‌ره له عێراقدا چۆن ده‌بێت؟ ئایا تورکیا ده‌توانێت کاریگه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی ئێران له عێراقدا بنبڕبکات؟
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو که هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ به‌ڕێوه‌ی‌برد و ئه‌م به‌ڕێزانه میوانانی به‌رنامه‌که بوون:
سه‌ربه‌ست بامه‌ڕنی، سیاسه‌تمه‌داری کورد بنکه له دهۆک.
بایرم بۆیزال، سه‌رۆکی پارتی ماف و ئازادی بنکه له ئه‌نکه‌ره.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 48:38 خوله‌که.