Accessibility links

هه‌له‌و واشنتن: شۆڕشه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌ب

  • ده‌خیلی شه‌ممۆ

هه‌له‌و واشنتن: شۆڕشه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌ب

هه‌له‌و واشنتن: شۆڕشه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌ب

وه‌ک ده‌بینن له‌ میسر جارێـکی دیکه‌ خۆپـیشـانده‌ران له‌ مه‌یدانی ته‌حریر گردده‌بنه‌وه‌ و داوای ئازادی ده‌که‌ن و پـرسیار ده‌که‌ن ئایا ئه‌وان ڕژێمی حوسنی موباره‌کیان بۆ‌ ڕژێمێـکی دیکه‌ی دیکتاتۆر گۆڕیوه‌ یان نا.

ده‌سه‌ڵاتی له‌شـکری پاش موباره‌ک ئه‌ویش به‌ ئاگر و ئاسن ڕووبه‌ڕووی خۆپـیشـانده‌ران ده‌بێته‌وه‌ و هه‌تا ئێسـتا به‌ ده‌یان کوژراو و سه‌دان برینداری لێـکه‌وتۆته‌وه‌. به‌ کورتی هێشـتا میسر هێمنی به‌خۆوه‌ نه‌دیوه‌.

له‌ یه‌مه‌نیش خۆپـیشـانده‌ران هه‌ر ده‌ڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان، هه‌رچه‌نده‌ سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆی داوه‌ته‌ جێـگره‌که‌ی خۆی به‌ پـێی ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌ک که‌ له‌ لایه‌ن وڵاتانی که‌نداوه‌وه‌ ئاماده‌کراوه‌. هه‌روه‌ها تیادا هاتووه‌ ده‌بێت هه‌ڵبژاردن له‌م نزیکانه‌دا سـازبکرێت، به‌ڵام خاڵی گرنگی ئه‌و ڕێـکه‌وتنه‌ که‌ به‌ ناوبژیوانی وڵاتانی که‌نداو و به‌ تایبه‌تی عه‌ره‌بسـتانی سـعودیه‌ و هه‌روه‌ها ده‌سـتخۆشی ئه‌مه‌ریکا و چه‌ند وڵاتێـکی دیکه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری جیهان، لایه‌نه‌ ناکۆکه‌کانی یه‌مه‌ن پـێی‌گه‌یشـتوون، گه‌ره‌نتی داوه‌ته‌ عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح وه‌ک حوسنی موباره‌ک دادگایی نه‌کرێت.

باشه‌ ئه‌مه‌ چ په‌یامێـک به‌ ڕژێمی سوریا و سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌دات که‌ هه‌تا ئێسـتا گوێی به‌ گوشـاره‌ جیهانی و به‌ تایبه‌تی عه‌ره‌بیـیه‌کان نه‌داوه‌، ئه‌وانه‌ی به‌ مه‌به‌سـتی ڕاگرتنی توندوتیژیـیه‌کان له‌ دژی خه‌ڵـکی سوریا ده‌کرێن. دوایـین گوشـاریش ئه‌و دوا مۆڵه‌ته‌ بوو که‌ له‌ لایه‌ن کۆمکاری عه‌ره‌به‌وه‌ دانرا بۆ قایل بوونی سوریا به‌ ڕه‌وانه‌کردنی چاودێران بۆ ناو وڵاته‌که‌ی.

ئه‌مانه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بوو که‌ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ به‌ڕێوه‌ی ‌برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانه‌کان بوون:
سالمی جاسم، نووسه‌ر و لێـکۆڵه‌ره‌وه‌ی سیاسی له‌ ئه‌ڵمانیا.
هۆشه‌نگ برۆکا، ڕۆژانامه‌وان و نووسه‌ری کوردی سوریا له‌ ئه‌ڵمانیا.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که‌‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 48:51 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG