ڕۆژی هه‌ینی خۆپـیشـاندانی جه‌ماوه‌ری له زۆربه‌ی شـاره‌کانی عێراق به‌ڕێوه‌چوون و تیایدا خۆپـیشـانده‌ران داوای چاکسـازی و باشـتربوونی باری خزمه‌تگوزاری حکومه‌ت بۆ خه‌ڵـکی و هه‌روه‌ها نه‌مانی گه‌نده‌ڵیان کرد.
به‌پـێی ڕاپـۆرته‌کان له چه‌ندین شوێن، وه‌ک موسڵ و حویجه و که‌لار توندوتیژی له خۆپـیشـاندانه‌کان که‌وتنه‌وه و ژماره‌یه‌ک خه‌ڵـک کوژراون و برینداربوون.
له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشـنتن سه‌نگی خراوه‌ته سه‌ر خۆپـیشـاندانه‌کانی که له چه‌ندین شـاری ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان به‌ڕێوه‌ده‌چن که تیایاندا داوای چاکسـازی بنه‌ڕه‌تی و نه‌هێشـتنی گه‌نده‌ڵی ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها باسیش له چه‌ندین ڕووداوی تر کراوه، بۆ نموونه ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی له نێوان سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان و هه‌روه‌ها سه‌رکردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ڕێوه‌چوو.
هاوکارانمان موعته‌به‌ر شیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم به‌رنامه‌که‌یان به‌ڕێوه‌برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانه‌کان بوون:
کوێسـتان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق سه‌ر به لیستی گۆڕان.
سالار مه‌حمود، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق سه‌ر به لیستی هاوپه‌یمانی کوردسـتانی.
له‌تیف فاتح فه‌ره‌ج، ڕۆژنامه‌وان و شـاره‌زای سیاسی له عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 50 خوله‌كه.