سێشه‌ممه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕه‌شـنووسی بڕیارێـکی ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش کرد که ده‌توانێت گه‌مارۆکان به دژی ئێران که ئاماده نیـیه پـرۆگرامی پـیتاندنی یۆرانیۆمی ڕابگرێت په‌ره بداتێ.
واشنتن ده‌ڵێت به‌رنووسه‌که پـشـتیوانی ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، واته ئه‌مه‌ریکا، ڕووسیا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسـا و چینی هه‌یه که هه‌ر پـێنجیان ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یـین و مافی ڤیتۆیان هه‌یه.
له کاتێـک سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا په‌سنی به‌رنووسی بڕیاره‌که‌ی دا بۆ دانانی گه‌مارۆی سه‌خت تر به دژی ئێران، داواشی له تاران کرد که پابه‌ندی ئه‌رکه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کانی بێت. له هه‌مان ده‌م سه‌رۆکی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له 19 ی مانگ گوتی ئه‌م بڕیاره ئه‌م وڵاتانه بێ متمانه ده‌کات له پاش ئه‌وه‌ی که تاران ڕێـکه‌وتنی له‌گه‌ڵ تورکیا و به‌ڕازیل مۆرکردووه بۆ ئه‌وه‌ی قایل بووه به ئاڵوگۆڕی یورانیۆمی پـیتێنراوی بۆ تورکیا به‌ڕێ‌بکات له‌بری سووته‌مه‌نی ناو‌کی بۆ ڕیاکتۆری له تاران وه‌ربگرێت.
ئه‌مانه ته‌وه‌ری به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوون که هاوکاران موعته‌به‌ر شیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم به‌ڕێوه‌یان برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانه‌کان بوون:
ئیدریس ئه‌حمه‌دی، شـاره‌زای په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئه‌مه‌ریکا و ئێران.
شه‌هاب شه‌یخی، ڕۆژنامه‌وان.
عه‌بدوڵڵا حیجاب، ڕۆژنامه‌وان و شـاره‌زای کاروباری ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 50:11 خوله‌كه.