له ههڵوێسـتێـکدا به‌رامبه‌ر به‌و ناڕهزایییانهی ده‌ربڕاون له دژی دروسـتکردنی مزگه‌وتێـک و ناوه‌ندێـکی که‌لتوری له نزیـک شوێنی هێرشه تێرۆریسـتیـیه‌کانی 11 ی سێپـته‌مبه‌ر له شـاری نیویۆرک، هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما له میانه‌ی ڕۆژوو شـکاندنێـکدا له کۆشـکی سـپی گوتی ئه‌و له‌و بڕوایه‌دایه موسڵمانانیش وه‌کو هه‌موو که‌سێـکی دیکه له‌م وڵاته مافی خۆیانه ئه‌رکه ئاینیـیه‌کانی خۆیان به‌جێ بگه‌یه‌ن، له‌وانه دروسـتکردنی مزگه‌وت.
ئه‌م لێـدوانه‌ی سه‌رۆک ئۆباما قسه و باسێـکی زۆری له‌سه‌ر که‌وتۆته‌وه. هاوکاتیش ڕاپـرسـیـیه گشـتیـیه‌کان نیشـانی ده‌ده‌ن ژماره‌یه‌کی زۆری ئه‌مه‌ریکیـیه‌کان له دژی دروسـتکردنی ئه‌و مزگهوتهن که هه‌رچه‌نده ئه‌وه مافێـکی ده‌سـتوریـیه و له ده‌سـتوری ئه‌مه‌ریکادا هه‌یه و هه‌روه‌ها یاسا و ڕێنمایـیه‌کانی نیویۆرکیش ڕێـگه به دروسـتکردنی ئه‌و مزگه‌وته ده‌دات. وه‌لێ ئه‌وه‌ی دیاره ئه‌وه بووه‌ته مه‌سه‌له‌یه‌کی سیاسی گه‌رم له ئه‌مه‌ریکادا، له کاتێـکدا هه‌ڵمه‌ته‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و یه‌ک له‌سه‌ر سێی ئه‌نجومه‌نی سینات و ژماره‌یه‌کی زۆری فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌ته‌کان ده‌سـتیپـێـکردووه.
هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ته‌رخان کردووه و بیلال وه‌هاب خوێندکاری دکتۆرا له زانکۆی جۆرج مه‌یسن میوانی به‌رنامه‌که بوو.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 48:37 خوله‌که.