ڕۆژی شه‌ممه 11 ی سێپـته‌مبه‌ر نۆیه‌مین سـاڵیادی په‌لاماره تێرۆریسـتیـیه‌کانه بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریکا که له لایه‌ن چه‌ند تێرۆریسـتێـکی ئه‌لقاعیده‌وه ئه‌نجام درا و بوونه مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی نزیکه‌ی 3 هه‌زار که‌س.
له لایه‌کی دیکه‌وه نه‌خشه‌یه‌ک بۆ سـازکردنی سه‌نته‌رێـکی ئیسلامی له نزیک شـوێنی په‌لاماره تێرۆریسـتیـیه‌که له ناو شـاری نیویۆرک، ناڕه‌زایی‌یه‌کی زۆری له ئه‌مه‌ریکا به‌رپاکردووه.
له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه قه‌شه‌یه‌کی کڵێسایه‌کی بچوک له ویلایه‌تی فلۆریدا ماوه‌یه‌ک له‌وه‌وپـێش بڕیاری دا که به نیازه چه‌ند دانه‌یه‌ک له قورئان له 11 ی سـێپته‌مبه‌ردا بسـووتێنێت، به‌ڵام ئێسـتا ده‌ڵێت چیتر به نیاز نیـیه ئه‌م کاره ئه‌نجام بدات، ئه‌مه‌ش هه‌رایه‌کی زۆری له جیهانی ئیسلامی و ئه‌مه‌ریکا سـازکردووه.
ئه‌مانه ته‌وه‌ری به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوون که هه‌ردوو هاوکارمان موعته‌به‌ر شیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم پـێشـکه‌شیان کرد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانه‌کان بوون:
ئوسامه جه‌میل، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ر به لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردسـتان.
عه‌بدوڵڵا حیجاب، بزاڤکاری سیاسی و شـاره‌زای کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
دکتۆر کرمانج گوندی، مامۆسـتای زانکۆی تێنسی سـته‌یت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 50:32 خوله‌که.