Accessibility links

له‌وه‌تای له‌ سـاڵی 2003 وه‌ ڕژێمی دیکتاتۆر سه‌دام حسێن ڕووخاوه‌، حکومه‌ته‌ یه‌ک له‌ دوای یه‌که‌کانی عێراق وه‌ک ئه‌وانه‌ی پـێشوو هه‌ر له‌ کێشه‌ و گرفتان له‌گه‌ڵ کورد.

زۆر له‌ کورده‌کان ده‌ڵێن هه‌میشه‌ به‌غدا خۆی دزیوه‌ته‌وه‌ له‌ جێبه‌جێـکردنی داواکاریـیه‌کانیان، به‌غداش نکوڵی له‌وه‌ ده‌کات و ده‌ڵێت سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد خۆی نایه‌وێت کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن.

له‌ پاش حکومه‌تی عه‌لـلاوی کورد زۆر هیوای به‌ حکومه‌تی جه‌عفه‌ری هه‌بوو، به‌ڵام وه‌ها ده‌رنه‌چوو، بۆیه‌ هه‌وڵێـکی زۆری دا بۆ لادانی و دانانی مالیکی له‌ شوێنی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی کورد پـێشبینی نه‌ده‌کرد که‌وا به‌و شێوه‌یه‌ له‌گه‌ڵ نوری ئه‌لمالیکی ڕووبه‌ڕوو بـبێته‌وه‌ و ته‌نانه‌ت هه‌ندێـک جار ئه‌گه‌ری شه‌ڕهه‌ڵگیرسـاندنی لێـده‌کرا.

له‌ ئێسـتاشـدا گه‌لێـک هه‌ن هه‌وڵی لابردنی مالیکی ده‌ده‌ن و کورد له‌ پـێشـه‌نگیاندایه‌، به‌ڵام له‌بری مالیکی کێ ده‌بێت؟

پـرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ چۆن سه‌رکردایه‌تی کورد مسۆگه‌ری ده‌کات بتوانێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری داهاتووش مامه‌ڵه‌ بکات و کێشه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر چاره‌سه‌ربکرێن؟ ئایا به‌ گۆڕینی سه‌رۆک وه‌زیر ڕێبازی به‌غدا ده‌گۆڕدرێت؟ ئایا هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیـیه‌کانی کوردسـتان له‌گه‌ڵ گۆڕینی مالیکیدان؟

ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بوو که‌ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاوه‌ به‌ڕێوه‌ی برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانه‌کان بوون:
ئوسامه‌ جه‌میل، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیسـتی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردسـتان.
فه‌رهاد ئه‌تروشی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیسـتی هاوپه‌یمانی کوردسـتانی.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 50:21 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

ڕاوبۆچوونه‌کان نیشـان بده‌

XS
SM
MD
LG