Accessibility links

هه‌له‌و واشنتن: مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ عێراق

  • Haider Karim

خۆپـیشـاندانێـکی جه‌ماوه‌ری له‌ شـاری به‌سره‌ له‌ دژی گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریـیه‌ سه‌ره‌کیـیه‌کان، هه‌ینی 18 ی دووی 2011

خۆپـیشـاندانێـکی جه‌ماوه‌ری له‌ شـاری به‌سره‌ له‌ دژی گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریـیه‌ سه‌ره‌کیـیه‌کان، هه‌ینی 18 ی دووی 2011

به‌پـێی ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌جر ئه‌لسلام (واف) سه‌رۆکی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ها ئه‌لئه‌عره‌جی و عوسمان ئه‌لجحێشی ئه‌ندامی لیژنه‌که‌ گوتوویانه‌ لیژنه‌که‌یان که‌وتووه‌ته‌ ژێر گوشـارێـکی گه‌وره‌ی که‌سایه‌تـیـیه‌ سیاسیـیه‌ باڵاکانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ناوی گه‌ندڵکاران ئاشـکرا نه‌که‌ن.

هه‌روه‌ها عالیه‌ نسه‌یف ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ لێـدوانی هاوشێوه‌ی بۆ که‌ناڵی ئه‌لسۆمه‌ریـیه‌ نیوز داوه‌ و گوتوویه‌تی به‌ شێوه‌یه‌کی ناڕاسـته‌وخۆ گوشـاری سیاسی بۆ سه‌ر کاری لیژنه‌که‌یان هه‌یه‌ تاوه‌کو ژماره‌یه‌کی زۆری دۆسێـیه‌کانی گه‌نده‌ڵی ئاشـکرا نه‌که‌ن.

ئه‌م لێـدوانانه‌ چه‌ندین پـرسیاریان لێ ده‌که‌ونه‌وه‌، له‌وانه‌ ئایا لیژنه‌یه‌ک به‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌ندامه‌کانی باسی ده‌که‌ن له‌ ژێر گوشـاری ده‌سه‌ڵاتدارانی باڵای وڵاته‌که‌دا بێت له‌ کاره‌کانی سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت؟.. ئه‌گه‌ر کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌ت ناویان له‌و گه‌نده‌ڵکاریـیانه‌ بـبرێت، پارته‌کانیان ڕێـگه‌ ده‌ده‌ن دادگایی بکرێن؟.. ئه‌م مه‌سه‌له‌ی نه‌هێشـتنی گه‌نده‌ڵیـیه‌ بووه‌ به‌ بابه‌تێـکی نیمچه‌ وه‌رزی ماوه‌یه‌ک سه‌نگی ده‌خرێته‌ سه‌ر و زۆر به‌ گه‌رمی باسی لێوه‌ ده‌کرێت و پاشان گز ده‌بێته‌وه‌، ئایا مه‌رامی سیاسی له‌ پشـته‌وه‌یه‌ یان ڕێـکه‌وته‌؟

ئه‌مه‌‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌ڵه‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بوو که‌ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم به‌ڕێوه‌ی برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانه‌کان بوون:
ئوسامه‌ جه‌میل، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیسـتی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردسـتان.
عه‌بدولسه‌لام به‌رواری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG