دوو مانگ زیاتره شه‌پـۆلی ناڕه‌زایی و خۆپـیشـاندانی جه‌ماوه‌ری ژماره‌یه‌کی زۆر له وڵاتانی هه‌رێمی باکوری ئه‌فریقا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتۆته‌وه، له پاش ده‌یان سـاڵ له ده‌سه‌ڵاتدارێتی سـته‌مکاری و دیکتاتۆری. بۆیه ڕێبه‌رانی تونس و میسر ناچار ده‌ستیان له کورسی ده‌سه‌ڵات به‌ردا و له ژێر فشـاری به‌رده‌وامی خۆپـیشـاندانه‌کانی زۆر له ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتانی وه‌ک لیبیا، یه‌مه‌ن، به‌حره‌ین و سوریا و له عێراقیش هه‌ندێـک جار په‌نایان بردۆته به‌ر توندوتیژی و هه‌ندێـک جاری دیکه به‌ر گفت و به‌ڵێن بۆ چاکسـازی.
بێ گومان ئه‌م شه‌پـۆلی خۆپـیشـاندانانی ناڕه‌زایی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقیشی گرتۆته‌وه، به تایبه‌تی له ڕۆژانی هه‌ینی خۆپـیشـاندانه‌کان تین و گوڕێـکی تایبه‌تیان به‌خۆوه گرتووه. ئه‌مڕۆش زۆر له هه‌رێمه‌کانی که باسـمان کردن ڕه‌نگدانه‌وه‌ی دیارکردووه وه‌ک سوریا و هه‌روه‌ها له سلێمانی کوردسـتانی عێراق که به‌پـێی ڕاپـۆرته‌کان ژماره‌یه‌ک خه‌ڵـک برینداربوون.
ئه‌مانه ته‌وه‌ری به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوون که هه‌ردوو هاوکارمان موعته‌به‌ر شیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم به‌ڕێوه‌یان برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانه‌کان بوون:
شوان محه‌مه‌د، سه‌رنووسه‌ری ئاوێنه.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پـیره، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 48:32 خوله‌كه.