Accessibility links

هه‌له‌و واشنتن: کێشه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر

  • ده‌خیل شه‌ممۆ

کێشه‌کانی نێوان حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و هه‌رێمی کوردسـتان هه‌روا به‌رده‌وامه‌ و ته‌نانه‌ت وه‌ها ئاڵۆزبوون‌ که‌ گه‌یشـتووه‌ته‌ ئه‌و ئاسـته‌ی هه‌وڵ بۆ لادانی نوری ئه‌لمالیکی له‌ پـۆستی سه‌رۆک وه‌زیر ده‌درێت.

ڕه‌وشی سیاسی له‌ به‌غداش ناسه‌قامگیره‌ و چه‌ندین لایه‌ن هه‌ن مالیکی تاوانبارده‌که‌ن به‌وه‌ی تاکڕه‌ویـیانه‌ وڵاته‌که‌ به‌ڕێوه‌ده‌بات و لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی پـشـتگوێ خستووه‌، بۆیه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ی لێ ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر بێت و پابه‌ندی داخوازیـیه‌کانیان نه‌بێت.

ئه‌مانه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بوو که‌ ده‌خیلی شه‌ممۆ له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاوه‌ به‌ڕێوه‌ی برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانه‌کان بوون:
دکتۆر جه‌بار قادر، شـاره‌زای سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
په‌ری‌زاد شه‌عبان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردسـتان.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 49:31 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG