Accessibility links

هه‌له‌و واشنتن: دوا پـێشـهاته‌کانی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵـکی سوریا

  • ده‌خیلی شه‌ممۆ

هه‌له‌و واشنتن: دوا پـێشـهاته‌کانی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵـکی سوریا

هه‌له‌و واشنتن: دوا پـێشـهاته‌کانی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵـکی سوریا

هه‌تا دێت و فشـاری نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر ڕژێمی سه‌رۆکی سوری به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د زیاده‌بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌و فشـاره‌دا کاردانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌و ڕژێمه‌ توندتر ده‌بێت.

به‌ڵام هه‌ڵویستی وڵاتانی عه‌ره‌ب و ڕۆژئاوا و تورکیا له‌م ڕۆژانه‌دا زۆر سه‌ره‌نج ڕاکێشبوون. له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ له‌شکری ئازادی سوریا ده‌سـتیکردووه‌ به‌ هێرشی گه‌وره‌ له‌ دژی ده‌زگاکانی ئاسایشی حکومه‌ت. به‌ بۆچونی هه‌ندێـک شاره‌زایان ئه‌مه‌ قۆناغی گواستنه‌وه‌یه‌ له‌ شۆڕشی گه‌لی سوریا که‌ 8 مانگه‌ درێژه‌ی خایاندووه‌.

پـێشـهاته‌ نوێـیه‌کانی ناو سوریا و فشـاره‌ نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کان له‌سه‌ر حکومه‌تی ئه‌سه‌د ناوه‌رۆکی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتن بوو‌ که‌ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ به‌ڕێوه‌یبرد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانه‌کان بوون:
دکتۆر عه‌بدول باست سه‌یدا، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کوردی سوریا له‌ سوید که‌ ئێسـتا له‌ تورکیایه‌.
زه‌رده‌شت محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و گوته‌بێژی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی کورد له‌ سوریا له‌ قامیشلو.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 48:24 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG