نیو سـاڵ تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق و تا ئێسـتا کوتله سیاسیـیه‌کان نه‌یانتوانیوه حکومه‌تێـکی نوێ پـێـکبهێنن. هه‌روه‌ها پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقی داواکاریـیه‌کیان کردووه بۆ ده‌سـتنیشـانکردنی سه‌رۆکێـکی نوێ بۆ په‌رله‌مانی عێراقی، ئێسـتا چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت له هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراقی کۆبـبێته‌وه.
به لایه‌کی دیکه‌وه بڕیاره جارێـکی دیکه شـاند‌ی لیسـتی فراکسیۆنه کوردسـتانیـیه‌کان بگه‌ڕێته‌وه به‌غدا بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیـیه‌کان بۆ به‌دواچوونی وه‌ره‌قه 19 خاڵیـیه‌که‌ی که پـێشـکه‌شیان به کوتله سیاسیـیه‌کانی عێراق کردووه. هه‌روه‌ها بڕیاره ده‌سـتپـێـشخه‌ریـیه‌ک بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی عێراقی ڕابگه‌یه‌نرێت.
ئه‌مانه ته‌وه‌ری به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوون که هاوکاران موعته‌به‌ر شیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم به‌ڕێوه‌یان برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانه‌کان بوون:
حاکم شێخ له‌تیف، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان.
شیروان شه‌میرانی، ڕۆژنامه‌وان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 49:42 خوله‌كه.