Accessibility links

هه‌له‌و واشنتن: لایه‌نه‌ سیاسیـیه‌کانی عێراق و هه‌وڵه‌کان بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ مالیکی

  • ده‌خیلی شه‌ممۆ

وا بۆ چه‌ندین مانگه‌ جیاوازی نێوان لایه‌نه‌ سیاسیـیه‌کانی عێراق له‌ به‌رامبه‌ر لێسـه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی بووه‌ته‌ مایه‌ی گرژیـیه‌کی سیاسی له‌ سه‌رانسه‌ری عێراقدا. هاوکاتی ئه‌م گرژیانه‌ش له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو شه‌پـۆلی توندوتیژی دووباره‌ بوونه‌وه‌ و چه‌ندان ته‌قینه‌وه‌ به‌غدا و شـاره‌کانی دیکه‌ی گرته‌وه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شـدا نیگه‌رانی کوردیشی گرته‌وه‌ به‌هۆی‌ ئه‌و جیاوازیـیه‌ی‌ له‌ نێوان هه‌ردوو ڕێبه‌ره‌ سه‌ره‌کیـیه‌که‌یدا هه‌یه‌.

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان مه‌سعود بارزانی خوازیاره‌ هه‌رچی چۆنێـک بێت متمانه‌ له‌ نوری ئه‌لمالیکی بسێندرێته‌وه‌، به‌ڵام سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌ڵێت هه‌تا دڵنیا نه‌بێت له‌وه‌ی ژماره‌ی پـێویستی په‌رله‌مانتاران هه‌یه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئه‌و داوا‌ له‌ په‌رله‌مان ناکات.

ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتن بوو که‌ ده‌خیلی شه‌ممۆ له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاوه‌ به‌ڕێوه‌ی برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ میوانه‌کان بوون:
حه‌مید عادل، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردسـتان.
سـالمی جاسم، خوێندکاری دکتۆرا له‌ زانکۆی به‌رلین.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 48:20 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG