Accessibility links

هه‌له‌و واشنتن: دوا پـێـشهاته‌کانی ناو سوریا

  • Dexîlê Şemo

هه‌له‌و واشنتن: دوا پـێـشهاته‌کانی ناو سوریا

هه‌له‌و واشنتن: دوا پـێـشهاته‌کانی ناو سوریا

ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵـکی سوریا وا بۆ ده‌ مانگه‌ به‌رده‌وامه‌ و هه‌تا دێت و توندوتیژی حکومه‌تی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له‌ به‌رامبه‌ر نه‌یارانی ڕوو له‌ زیادبوونه‌ و ته‌نانه‌ت به‌ ئاماده‌بوونی چاودێرانی کۆمکاری عه‌ره‌بیشه‌وه‌.

ئه‌م ڕه‌وشه‌ ژماره‌یه‌ک له‌ چاودێرانی ناچار کرد سوریا جێبهێڵن و بێ سوودی کاره‌که‌یان ڕابگه‌یه‌نن.

خراپـی بارودۆخه‌که‌ وای له‌ سکرتێری گشـتی کۆمکاری عه‌ره‌ب نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی کردووه‌ مه‌ترسی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت و بڵێت ڕه‌نگه‌ ئه‌و وڵاته‌ بکه‌وێته‌ نێو شه‌ڕێـکی نێوخۆوه‌.

ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بوو که‌ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ به‌ڕێوه‌ی برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانه‌کان بوون:
هه‌رڤین ئوسی، ئه‌ندامی ڕێبه‌رایه‌تی تاڤگه‌ره‌ پاشه‌ ڕۆژه‌ کورد له‌ سوریا.
مه‌سعود حامد، ڕۆژنامه‌وان و ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی ڕۆژنامه‌وانانی بێ سـنوور له‌ پاریس.
ئه‌نوه‌ر ناسۆ، چالاکوان و سیاسه‌توانی سه‌ربه‌خۆ له‌ عاموده‌ له‌ سوریا.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 48:31 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG