له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی سوریادا، باسیش له گرنگی ڕۆڵی وڵاتانی ناوچه‌که‌ش ده‌کرێت له ڕووداوه‌کانی سوریادا.
تورکیا له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا زۆر به ئاشکرایی باسی له نیگه‌رانیه‌کانی خۆی کردووه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له سوریادا چی ده‌گوزه‌رێت، ته‌نانه‌ت سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ڕووداوه‌کانی ناو سوریای به ڕووداوی ناوخۆیی تورکیا ناودێرکرد.
شاردراوه نییه تورکیا به‌شوێن به‌رفراونکردنی کاریگه‌ریه‌کانی خۆیدایه له ناوچه‌که‌دا ، ئه‌ی له به‌رامبه‌ردا وڵاتانی عه‌ره‌بی چ ڕۆڵێکیان ده‌بێت له ئاینده‌ی سوریادا؟.
ژماره‌یه‌ک وڵاتی عه‌ره‌بی دژی ئه‌و سه‌رکوتکردنانه وه‌ستاونه‌ته‌وه که حکومه‌تی سوریا به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگری دیموکراسی ده‌یکات، به‌ڵام ئایا ئه‌وه‌نده به‌سه تا له ئێستا و ئاینده‌ی سوریادا ڕۆڵ و کاریگه‌رییان هه‌بێت؟
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو که هاو‌کارمان به‌ڵێن ساڵح به‌ڕێوه‌ی برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانه‌کان بوون:
دکتۆر جه‌بار قادر ، شاره‌زای کاروباری سیاسی تورکیا و ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست.
مامه‌ند ڕۆژه، شاره‌زای کاروباری تورکیا له نێوه‌ندی کوردستان بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 47:49 خوله‌كه.