ژماره‌یه‌ک له ڕێکخراوه‌کانی داکۆکی له مافه‌کانی خانمانی کوردستانی ئێران ده‌که‌ن پاش کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌یان له ڕاگه‌یاندنێکدا هۆکاره‌کانی به‌شدارینه‌کردنیان له کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ژنانی کوردا خستۆته ڕوو.
ڕۆژنامه‌وان و چالاکوان حه‌لیمه ڕه‌سوڵی ده‌ڵێت ئه‌م ڕێکخراوانه‌ی ژنانی کوردستانی ئێران له‌ژێر چه‌تری هاوپه‌یمانێتیه‌کدان و هه‌ر یه‌کێکیشیان له‌و هه‌شت ڕێکخراوه سه‌ر به لایه‌نێکی سیاسی کوردستانی ئێراندان و ده‌شڵێت هه‌رچه‌نده ناکۆکی و جیابوونه‌وه له‌ناو لایه‌نه سیاسیه‌کاندا هه‌ن، به‌ڵام وا ژنانی کورد هه‌نگاوی خۆی ناوه به‌بێ بیرکردنه‌وه له‌و جیاوازیه سیاسیانه‌ی هه‌ن.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، خانم ڕه‌سوڵی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستانی ئێران هه‌ر یه‌ک له‌لای خۆیه‌وه یارمه‌تیده‌ر و پشتیوان بووه بۆ ئه‌م هه‌وڵه‌ی ڕێکخراوه‌کانی داکۆکی له مافه‌کانی خانمان ده‌که‌ن.
حه‌لیمه ڕه‌سوڵی باسیش له هۆکاره‌کانی به‌شدارینه‌کردن له کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ژنانی کورددا ده‌کات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 7:19 خوله‌که.