Accessibility links

گه‌نجان و ته‌ندروستی دڵ



مانگی فێبرێوەری مانگی تەندروستی دڵە، و ئەمرو کارۆڵ پیرسنCarol Pearson لە دەنگی ئەمەریکاوه‌ چاو لە لێکۆڵینەوەیەک دەکات کە نیشانەکان بۆ گەنجان سەبارەت بە ڕاگرتنی بە سڵامەتی دڵان دابین دەکات. لێکۆڵینەوەکە چاو لە فشاری خوێن دەکات کە دەتوانێت ببێت بە هێرش یان جەڵتەی دڵ. ئەو لێکوڵینەوه‌یه‌ بە ئەو ئەنجامە دەگات کە فشاری بەرزی خوێن لە کەسانی گەنجی تەمەن ١٨ ساڵی واده‌کات مەترسی نەخۆشی دڵیان زیاتر بکات.

گوشاری بەرزی خوێن مەترسی نەخۆشی دڵ زیاتر دەکات، جا لێره‌دا بێ سه‌رنج دان به‌ ئه‌وه‌ که‌ کەنگی ئەوان تووشی دەبن. هەر بۆیەشە دوکتوران ئەوندە بە وردی چاودێری فشاری خوێن دەکەن.

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەری دەخات کە گەنجان لە تەمەنی لاوەتی و سەردەمی بیستەکان دا ئەوانەی تووشی گوشاری بەرزی خوێن دەبن زیاتر تووشی مەترسی نەخۆشی دڵ دەبن هەتا ئەو کاتەی تەمەنیان دەگاتە تەمەنەکانی مام ناوەندی، نیوان ٣٥ بۆ ٥٠ ساڵی، لە چاو ئەوانەی فشاری خۆێنیان لە پلەیەکی ئاسایی دایە.

دوکتور نورینا ئالن Dr. Norrina Allen لە زانکۆی باکووری رۆژئاوا ئەو لێکوڵینەوەی ئەنجام دا کە لە ٢٥ سال لە مەوبەرەوە دەستی پێکرد. لێکۆڵینەوەکە شێوازەکانی گوشاری خوێنی ژنان و پیاوانی نێوان تەمەنەکانی ١٨ بۆ ٣٠ ساڵ خستە ژێر چاودێری.

نزیکەی ٥،٠٠٠ کەسی بەشدار کەوتنە نێو خانەی شێوازەکانی گشتی بە ئەم شێوەی خوارەوە:
ئەوانەی فشاری خوێنیان لە نێوان سنوورەکانی ئاسایی دا مانەوە؛ ئەوانەی فشاری خوێنیان بەردەوام بەرز بوو، و هەروەها ئەوانەی فشاری خوێنیان بە پێی کات وردە وردە بەرز بۆوە، هه‌ڵبه‌ت بۆ ئەو پلانەی کە بەرزتر لە ئاستی ئاسایی بوو، بەڵام نەک ئەوەندە بەرز کە دەرمانیان بۆ بنووسن.

دوکتور نورینا ئالن، لە زانکۆی باکووری ڕۆژئاوا

"ئەو کەسانەی کە فشاری خوێنیان لە تەمەنەکانی پلەی مام ناوەندی دا بوو یان ئەوانەی کە لە کاتی گەیشتنی تەمەنیان بۆ پلەی مام ناوەندی فشاری خوێنیان بەرز بوو لە مەترسی زیاتر داده‌بن کاتێک تەمەنیان دەگاتە ٥٠ ساڵی تووشی نەخۆشی دڵ ببن."

لێکۆڵەران هەروەها تاقیان کردەوە بۆ ئەوەی ببینن داخۆا کەلسیۆم لە شاڕەگەکانی خوێن دا پێک هاتوە یان نا. درووست بوونی کەلسیۆم هێرشەکانی دڵی بە دوا دا دێت.

دوکتور نورینا ئالن

"ئەو کەسانەی کە فشاری خوینی بەرزیان هەبوو، یان ئەوانەی کە فشاری خوێنیان لە کاتی گەنجی بۆ تەمەنی مام ناوەندی بەرز بۆوە، مەترسێکی زیاتریان بۆ درووست کردنی کەلسیۆم هەبوو، واتا چوار هێندە تووشی مەترسی گەورە بوون."
بێژەر
زۆربەی کەسانی نێوان ٢٠ تا ٤٠ ساڵی بە گوشاری خوێنی بەرز ژیانێکی ناسالمیان هەبوو. ئەوانه‌ی وەزنی زیاتر لە ڕادەی خۆیان هەبوو، خواردەمی چەوریان خوارد، وەرزشیان نەدەکرد، جگەرەیان دەکێشا یان تێکەڵاوێک لە ئەو خوو و ئاکارانەیان هەبوو.

لە ئەم لێکوڵینەوەیەدا دوو سەرئەنجام دەستکەوت: کاتێک ئیوە گەنجن فشاری خوێنی ئێوە دەتوانێت کارتێکردنی هەبێت لە دەمێکدا تەمەن دەچیتە سەر، و چاودێری کردنی گوشاری خۆین لە سەردەمی دوایی مێر منداڵی دا دەتوانێت گیانی زۆر کەسان ڕزگار بکات.

دوکتور ئالن

"ئەگەر ئێمە بتوانین پێناسەی بکەین کە داخوا کەسێک دەکەوێتە کام خانەوە، ئێمە بۆی هەیە لە توانامان دابێت پێناسەی بکەین کە کێ بە خەریکە تووشی نەخۆشی دڵ دەبێت و پێش ئەوەی ئەوان بە ڕاستی نەخۆشی دڵیان پەرە بستێنێت بتوانین چارەسەرێکیان بکەین."

دوکتور ئالن دەڵێت لێکۆڵینەوەکە هەروا درێژەی هەیە و لێکۆڵەڕان ئەوە لە هەوڵدان بۆیان دەربکەوێت چلۆن بە باشترین شێوە دەتوانن یارمەتی بە ئەو نەخۆشانەی فشاری خوێنی بەرزیان هەیە سلامەت تر بن.

ئەو لێکۆڵینەوەیە لە گۆڤاری ئەنجومەنی پزشکی ئەمەریکا دا چاپ بووە.
XS
SM
MD
LG