Accessibility links

چه‌ند ڕێگایه‌کی ئاسان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کۆلیسترۆڵ له‌ خوێندا

  • وریا کاڵێ

چه‌ند ڕێگایه‌کی ئاسان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کۆلیسترۆڵ له‌ خوێندا

چه‌ند ڕێگایه‌کی ئاسان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کۆلیسترۆڵ له‌ خوێندا

ده‌رمان ته‌نها ڕێگایه‌ بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئاستی کۆلیسترۆل له‌ خوێندا، به‌ڵام چه‌ندین ڕێگای ‌دیکه‌ی سروشتیی ‌ هه‌یه بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌.

خۆراکی ته‌ندرووستی بێ‌چه‌وری یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی کۆلیسترۆلی زیانبه‌خش، له‌مباره‌یه‌وه‌ توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی که‌ له‌لایان دکتۆر ( ما‌ننی ئه‌لڤارێز) گه‌وره‌ پزیشک له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی ئه‌نجام دراوه‌ چه‌ند ئامۆژگارییه‌ک ده‌دات بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ کۆلیسترۆله‌ بێ ئه‌وه‌ی ده‌رمانی بۆ به‌‌کاربێت.

دکتۆر ئه‌لفارێز ده‌ڵێت له‌ خواردنی وه‌ک زه‌ردێنه‌ی هێلکه‌و گۆشتی چه‌ور و به‌رهه‌ماکانی ماست ئه‌وه‌ی چه‌وری زۆری تێدایه‌‌ بپارێزه‌ یان دووربکه‌وه‌ره‌وه‌‌.

ده‌شڵێت بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی کۆلیسترۆڵ به‌ شێوه‌یه‌کی سرووشتی ده‌بێت ماسی و باده‌م و دانه‌ویله‌ی جۆ و له‌خواردنتدا هه‌بێت.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت وه‌رزش زۆر گرنگه‌ بۆ سووتانی چه‌وری له‌ش، گرنگ نیه‌ پاڵه‌وانی وه‌رزش بیت، هه‌مو جۆره‌جووڵه‌یه‌کی له‌ش سوودی ده‌بێت بۆ چالاککردنی دڵ و بۆ دابه‌زاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ.

دکتۆر ئه‌لفارێز ئاگاهی ده‌دات به‌وه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی قوورسایی له‌ش له‌وانه‌یه‌ یارمه‌تیده‌ربێت بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی کۆلیسترۆڵ، ته‌نانه‌ت دابه‌زینی که‌می قوورسی له‌ش هه‌ر به‌رده‌وامی ده‌دات به‌ به‌رزی کۆلیسترۆڵ.

ووتیشی بۆ زیاتر که‌م کردنه‌وه‌ی ئاستی کۆلیسترۆڵ خواردنی به‌رده‌وامی نانی جۆ که‌ ڕێژه‌ی ڕیشاڵی به‌رزه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سوودی ده‌بێت.

XS
SM
MD
LG