زۆر که‌س کاتێک ده‌گه‌نه ناوه‌ندی ته‌مه‌ن سه‌رنجی ئه‌وه ده‌ده‌ن بیره‌وه‌رییان و ڕوون بینی شته‌کان له مێشکیاندا وه‌ک پێشتر نه‌ماوه، ئه‌مه‌ش کتووپر ڕووده‌دات، بۆ نموونه کلیله‌کانیان که پێشتر به داستیانه‌وه بووه له بیریاندا نامێنێت چیان لێکردوه، یاخوود ناوی که‌سوکاریان له بیرده‌چێته‌وه ، ئه‌م ڕووداوانه‌و و چه‌ندین ڕووداوی دیکه به ساته‌کانی چوونه ته‌مه‌نه‌وه ده‌ناسرێت.
به‌ڵام ئه‌م ده‌رکه‌وته چه‌ند ئاساییه‌و سروشتییه، ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی سه‌نگی بیرکردنه‌وه و به نه‌گه‌تڤ له‌سه‌ر ژیانی که‌سه‌که خۆی و له نێو کۆمه‌ڵیشدا ده‌شکێته‌وه.
زاناکان ده‌ڵێن بۆ خۆلادان له‌م ده‌رکه‌وته‌ی له ژیانی زۆر که‌سدا ڕووده‌دات چه‌ندین رێگا هه‌یه، وه‌ک چۆن ماسوولکه‌ی له‌ش به‌هێز ده‌کرێت به‌هه‌مان شێوه ده‌کرێت مێشک ڕاهێنان بکات.
ده‌شڵێن ئه‌نجامدانی ڕاهێنانه درووسته‌کان به شێوه‌یه‌کی له‌به‌رچاو کاری مێشك سه‌باره‌ت به‌و ئه‌رکانه‌ی ڕۆژانه ئه‌نجام ده‌درێت و بیرکردنه‌وه‌ی ده‌وێت باشتر ده‌کات، زاناکان پێیان وایه به‌پێی ئاستی به‌کارهێنانی مێشك ده‌کرێت زیره‌کی فراوان بێت و به پێچه‌وانه‌شه‌وه لاوازبێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته کۆمپانیایه‌كی بنکه له سانفرانسیسکۆ هه‌نگاوێکی ناوه و به‌رنامه‌یه‌کی به ناوی Lumosity ، بۆ ڕاهێنانی مێشك له سه‌ر ئنته‌رنێت داناوه . به‌رنامه‌که له لایان شاره‌زایان و زاناکانی هه‌سته‌ده‌مارو ده‌روونناسیه‌وه له زانکۆی ستانفۆرد دانراوه.
به‌رنامه‌که له پێگه‌یه‌کی ئینته‌رنێت بۆ به‌کارهێنانی مێشك زۆر زیاتره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی ڕێکخراو و به سه‌رنجی قووڵه‌وه ڕاهێنانی ته‌واوه‌تی بۆ باشکردنی بیره‌وه‌ری ده‌خاته به‌رده‌ست ، سه‌رباری ئه‌وه هه‌ژمار و چاودێری پێشکه‌وتن و سه‌رنجه‌کان و خێرایی کاردانه‌وه ده‌کات. دوای ئه‌وه‌ی له ئاستێک‌دا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست دێت به‌رده‌وام ئاستی ڕاهێنانه‌کان به‌رزترده‌کات، مه‌به‌ست له‌مه‌ش په‌ره‌پێدانی لایه‌نه به‌هێزه‌کانی له که‌سه‌که‌دا هه‌یه‌وه سه‌رنج ڕاکێشانه بۆ لایه‌نه لاوازه‌کان له بیرکردنه‌وه‌دا.
تاقیکردنه‌وه‌کان له‌سه‌ر گرووپێك له خووێندکاران بۆ ماوه‌ی 6 هه‌فته ده‌ریخستووه ئه‌رکه زانستیه‌کانیانی مێشک و بیرکردنه‌وه له ماتماتیکدا به ڕێژه‌ی 34% په‌ره‌یسه‌ندوه، به‌راورد به‌و خوێندکارانه‌ی له‌هه‌مان پۆلدابوون و به‌رنامه‌که‌یان به‌کارنه‌هێناوه.
کۆمپانیاکه ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی به‌رنامه‌که‌یان به‌کارهێناوه له بیرکردنه‌وه و وه‌بیرهاتنه‌وه‌ی ناوه‌کان و ژماره‌کان و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی سه‌رنجیان و سه‌نگی خستنه سه‌ر کاره‌کان پێشکه‌وتنیان تۆمارکردوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 2:33 خوله‌که.