توێژه‌ره‌وه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕایانگه‌یاند زۆر خواردن ده‌بێته هۆی سه‌رلێشێوانی مێشک و پاشان لێکه‌وتنه‌وه‌ی ئاکامی خراپ که هۆیه‌که بۆ توشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره‌و نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و چه‌ندین نه‌خۆشی تریش. دکتۆر دۆشین کای له زانکۆی Wisconsin Madison ده‌ڵێت ڕه‌نگه زۆر خواردن ببێت به هۆی به چالاکبوونی سیسته‌می به‌رگری مێشک که خامۆشه به‌مه‌ش میشک هێما ئه‌دات به شانکانی به‌رگری بۆ په‌لاماردانی ئه‌و دوژمنانه‌ی هاتونه‌ته له‌شه‌وه که له ڕاستیدا بونیان نییه.
زیاد بوونی کێش کێشه‌یه‌کی جیهانییه‌و له په‌ره‌سه‌ندن دایه. مه‌زه‌نده ده‌کرێت 1 ملیار‌و 800 ملیۆن که‌س له جهیاندا کێشیان به‌رزبێت. شایانی باسه ئه‌م ئاماره له ساڵی 2007 دا وه‌رگیراوه.
ئه‌و ده‌رمانانه‌ی تا ئێستا به‌کار هاتووه بۆ نه‌هێشتنی به‌رزبونه‌وه‌ی کێش سه‌رکه‌وتنی سنورداری به‌ده‌ست هێناوه‌و ئاکامی لاوه‌کی زیانبه‌خشی هه‌بووه.
تیمه‌که‌ی دکتۆر کای ئێستا سه‌رقاڵی توێژینه‌وه‌ن له سه‌ر مشک له هه‌وڵێکدا بۆ تێگه‌یشتن له زیادبوونی کێش که ده‌رکه‌وتووه هۆیه‌که بۆ هه‌وکردنی سه‌رتاسه‌ری له‌ش.
ئه‌م جۆره هه‌وکردنانه له زنجیره‌یه‌ک له‌وه نه‌خۆشییانه‌دا دۆزراوه‌ته‌وه که په‌یوه‌ندییان هه‌یه به زیاد بوونی کێش له‌وانه نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و نه‌خۆشی شکره.
شانه‌کانی به‌رگری وه‌ک شانه‌کانی macrophages شانه‌کانی خرۆکه‌ی سپی به‌کارده‌هێنێت.
تیمه‌که‌ی دکتۆر کای خواردنی چه‌وریان دابه مشکه‌کان ئه‌و به‌شه‌ی مێشک به شێوه‌یکی به‌رچاو چالاک بوو. له‌ش لای خۆیه‌وه گرنگی نه‌دا به هۆرمۆنیLeptin که به شێوه‌یه‌کی سروشتی یارمه‌تی ڕێکخستنی ئاره‌زووی خواردن Insulin ده‌دات و پاشان ده‌یگۆڕێت به وزه.