توێژه‌رانی زانکۆی واگنیگنی هۆڵه‌ندا و ناوه‌ندی مۆنیڤارۆی نیویۆرک له توێژینه‌وه‌یه‌کی زانسـتی نوێ‌دا هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و میوه و سه‌وزانه‌یه‌ان داوه که کاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی دووچاربوون به سه‌کته‌ی مێشـک.
بێ گومان توێژینه‌وه‌کانی پـێشـووی بواری ته‌ندروسـتی مرۆڤ ئه‌و ڕاسـتیه‌یان سه‌لماندووه که به گشـتی خواردنی میوه و سه‌وزه به شێوه‌یه‌کی ڕۆژانه ده‌بێت به مایه‌ی که‌مبوونه‌وه‌ی سه‌کته‌ی ده‌ماغ.
له‌و باره‌یه‌وه توێژه‌ر لیندا گریپ ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده توێژینه‌وه‌کانی پـێشـوو په‌یوه‌ندی خواردنی میوه و سه‌وزه به که‌مبوونه‌وه‌ی سه‌کته‌ی ده‌ماغی سه‌لماندووه، به‌ڵام هه‌تا ئێسـتا هیچ توێژینه‌وه‌یه‌ک نیـیه سه‌باره‌ت به جۆری ئه‌و میوه و سه‌وزانه.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا تیمێـکی توێژه‌ران سه‌ر به دامه‌زراوی نیشـتیمانی هۆڵه‌ندا بۆ ته‌ندروسـتی گشتی و بواری ژینگه به درێژایی 10 سـاڵ ته‌ماشای جۆری خۆراکی 20 هه‌زار که‌سیان کردووه ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان 20 بۆ 65 سـاڵ بووه و باری ته‌ندروسـتیشـیان باش بووه، به تایبه‌تی له ڕووی نه‌خۆشیـیه‌کانی دڵ و سه‌کته‌ی مێشـکه‌وه. به‌شداربووان وه‌ڵامی پـرسیاره‌کانیان داوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به جۆری خۆراکه‌کانیان و له ڕووی میوه و سه‌وزه‌وه پـرسیاره‌کان سه‌باره‌ت بوون به ڕه‌نگی ناوه‌وه‌ی ئه‌و میوه و سه‌وزانه نه‌ک ده‌ره‌وه.
ده‌رئه‌نجام ده‌رکه‌وتووه که جۆره سپـیـیه‌کانی ناوه‌وه‌ی میوه و سه‌وزه زۆرترین کاریگه‌ریـیان هه‌یه له‌سه‌ر که‌مبوونه‌وه‌ی سه‌کته‌ی مێشـک له مرۆڤدا و توێژه‌ران ده‌ڵێن خواردنی ڕۆژانه‌ی 25 گرام له‌و جۆرانه به ڕاده‌ی 9% له سه‌کته‌ی ده‌ماغ که‌م‌ده‌کاته‌وه.
نمونه‌ی ئه‌م میوه و سه‌وزانه‌ش بریتین له سێ‌و و هه‌رێمی و مۆز و خه‌یار و قارچـک و قه‌رنابیت. توێژه‌ران تێبینی ئه‌وه‌شیان کردووه که ئه‌م سه‌وزه و میوانه‌ی ناوه‌که‌یان سپـیـیه بریتین له 36% ی میوه و سه‌وزه به گشتی.
شایانی باسه سێ‌و یه‌کێـکه له‌و میوانه‌ی زۆرترین ڤیتامین و مادده‌ی کانزایی تێدایه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له کۆڤاری ئه‌مه‌ریکایی ناسراو به سترۆک بڵاوکراوه‌ته‌وه که دامه‌زراوی نه‌خۆشی دڵی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ری‌ده‌کات.