به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خواردن و ده‌رمان له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا داوای‌کرد، ئه‌و جۆره جگه‌رانه‌ی ڕۆنی جۆری مینثۆلیان تێدا به‌کاردێت بۆ ئه‌وه‌ی تام و بۆنی چێژی خۆشتر بێت چی‌دی نه‌فرۆشرێت و ئه‌وه‌ی له بازاڕدا هه‌یه به ته‌واوه‌تی بکێشرێته‌وه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خواردن و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریکا هۆکاره‌که‌ی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره جگه‌رانه به‌رپرسیاری یه‌که‌من له به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و مێرد منداڵانه‌ی جگه‌ره ده‌کێشن.
به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌که ده‌شڵێت ئه‌م جۆره جگه‌رانه په‌یوه‌ندی نی‌یه به به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی نه‌خۆشیه‌کان له نێوان ئه‌وانه‌ی جگه‌ره ده‌کێشن ، به‌ڵام مه‌ترسی سه‌ره‌کی له‌وه‌دایه هانی مێردمنداڵان ده‌دات رووبکه‌نه جگه‌ره‌کێشان ، به‌م هۆیه‌شه‌وه له‌داهاتودا ڕووده‌که‌نه جگه‌ره باوه‌کان .
لای خۆیه‌وه به‌رێوه‌به‌ری ناوه‌ندی به‌رهه‌ماکانی تووتن له به‌رێوبه‌رایه‌تی خواردن و ده‌رمان له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا لۆرانس دایتن گوتی ڕاپۆرته‌که له لایه‌ن ناوه‌ندی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌که‌وه ده‌خرێته ژێر هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بڕیاردانی گونجاو له‌سه‌ری و پێداچونه‌ووه به هه‌موو زانیاره‌یه زانستیه‌کانی خستویه‌ته ڕوو له‌سه‌ر کاریگه‌ری مینثۆل له‌سه‌ر ته‌ندروستی.
کۆمپانیای رینۆڵدز که خاوه‌نی چه‌ندین کۆمپانیای دیکه‌یه و له ژێر سایه‌ی ئه‌ودا کارده‌که‌ن ڕایگه‌یاند ، کارکردنی له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌رایه‌تی خواردن و ده‌رمان له‌سه‌ر پرسه‌که به‌رده‌وام ده‌بێت .
به‌ڵام کۆمپانیای لۆریلارد که گه‌وره به‌رهه‌مهێنه‌ری جگه‌ره‌ی جۆری مینثۆلـه گوتی:
لێکۆڵینه‌وه‌کانی له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خواردن وده‌رمانه‌وه ده‌کرێت ده‌یسه‌ڵمێنێت ئه‌و جۆره جگه‌رانه زیانی زیاتری له جگه‌ره‌ی باو نیه، هه‌روه‌ها هیچ پێویست ناکات به شێوه‌یه‌کی جیاواز له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت و له‌بازاڕدا بکێشرێته‌وه و قه‌ده‌غه بکرێت.