کێشه‌ی قه‌ڵه‌وی منداڵان یه‌کێـکه له هه‌ره گرفت و ئاسته‌نگه‌کانی ته‌ندروسـتی گشتی سه‌ده‌ی 21 .
قه‌ڵه‌وی منداڵان کێشه‌یه‌کی جیهانیـیه و به شێوه‌یه‌کی نه‌گۆڕ وا کاریگه‌ری له‌سه‌ر زۆرینه‌یه‌ک له چین و توێژه‌کانی وڵاتان هه‌یه، ئه‌وانه‌ش ده‌گرێته‌وه که داهاتیان نزمه و مامناوه‌ندیـیه به تایبه‌ت له ناوچه شـارسـتانیـیه‌کاندا.
بڵاوبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی قه‌ڵه‌وی به ڕێژه‌یه‌کی مه‌ترسیدار په‌ره‌ی سه‌ندووه. له سـاڵی ڕابردوودا له‌سه‌ر ئاسـتی جیهانی ژماره‌ی منداڵانی قه‌ڵه‌وی ته‌مه‌ن ژێر 5 سـاڵان به پـتر له 42 ملیۆن منداڵ مه‌زه‌نده‌کرابوو. زۆربه‌ی ئه‌م ژماره‌یه‌ش له نێو وڵاتانی به‌ره‌و ڕسکانچوودا بوو.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه قه‌ڵه‌وی و کێشی نائاسایی له ته‌مه‌نی منداڵی پـێده‌چێت له ته‌مه‌نی کامڵیدا بمێنێته‌وه و هه‌روه‌ها شیانی زۆری ئه‌وه‌شی هه‌یه له ته‌مه‌نێـکی زوودا که‌سه‌که تووشی نه‌خۆشیـیه‌کانی شه‌کره و دڵ بـکات.
کێشی نائاسایی مرۆڤ و قه‌ڵه‌وی و نه‌خۆشیـیه‌کانی ئاکامی قه‌ڵه‌وی به ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆر ده‌توانرێت مرۆڤ خۆیانی لێ به‌دور ڕابگرێت، هه‌ر بۆیه ڕێگه‌گرتن له قه‌ڵه‌وبوون له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا گرنگ و پـڕ بایه‌خه.
هۆکاره سه‌ره‌کیـیه‌کانی زیادبوونی ئاستی قه‌ڵه‌وی منداڵان به‌هۆی گۆڕان له جۆری خۆراکدایه و به‌هۆی خۆراکی پـڕ له وزه و کانزا و هه‌روه‌ها به‌هۆی ڕۆیشتن به ئاقاری که‌مبوونه‌وه‌ی چالاکی مرۆڤ و وه‌رزشکردنی.