هه‌واڵێـکی ته‌ندروسـتی ده‌ڵێت له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا گه‌نجان و لاوان میوه و سه‌وزه‌مه‌نی که‌م ده‌خون.
له ڕاپـۆرتێـکی ته‌ندروسـتی نوێ‌دا ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریکایی بۆ کۆنتڕۆڵکردن و به‌ربه‌سـتکردنی نه‌خۆشیـیه‌کان ڕایگه‌یاند یه‌ک له‌سه‌ر سێی خوێندکارانی قۆناغی دوا ناوه‌ندی له وڵاته‌که‌دا به شێوه‌یه‌کی ڕۆژانه سه‌وزه ناخۆن و پـتریش له یه‌ک له‌سه‌ر چواری لاوان ڕۆژانه میوه ناخۆن.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا که تیایدا تیشک خراوه‌ته سه‌ر پـێویستی باشـکردنی باری خۆراکی خوێندنگاکان. شـاره‌زای بواری درمه‌کان له ناوه‌ندی ناوبراودا سۆنیا کیم ده‌ڵێت سه‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌که ئه‌وه نیشـان ده‌دات که خواردنی میوه و سه‌وزه له نێوان خوێندکارانی قۆناغه‌کانی دوا ناوه‌ندی و ئاماده‌یـیدا له ئاسـتێـکی نزمدایه.
ناوبراو ده‌ڵێت له‌م بواره‌دا کۆمه‌ڵـگا و خوێندنگاکان ده‌شێت هه‌وڵی زیاتر بده‌ن بۆ هاندانی لاوان له ڕووی خواردنی میوه و سه‌وزه‌وه. ڕاپـۆرته‌که ده‌ڵێت به شێوه‌یه‌کی گشـتی 16.8% ی لاوان له ڕۆژێـکدا پـتر له چوار جار میوه‌یان خواردووه و هاوکات که‌متر له 11.2% به‌و ڕاده‌یه سه‌وزه‌یان خورادووه.
ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریکایی بۆ کۆنتڕۆڵکردن و به‌ربه‌سـتکردنی نه‌خۆشیـیه‌کان ده‌ڵێت میوه و سه‌وزه سوودێـکی زۆریان بۆ ته‌ندروسـتی مرۆڤ هه‌یه و ڕۆڵیشیان هه‌یه له که‌مکردنه‌وه‌ی نه‌خۆشیـیه درێژده‌مه‌کان و هه‌ندێـک جۆری شێرپه‌نجه. هاوکات میوه و سه‌وزه لاوان له زیادبوونی کێش ده‌پارێزێت.
به گوێره‌ی ڕێنمایـیه‌کانی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریکایی پـێویسته پـیاوان ڕۆژانه به بڕی 2 کوپ میوه بخۆن و به بڕی 3 کوپیش سه‌وزه بخۆن و هاوکات پـێویسته خانمان ڕۆژانه به بڕی 1.5 میوه بخۆن و به بڕی 2.5 کوپ سه‌وزه بخۆن. یه‌ک کوپ هاوتای یه‌ک سێوه یان 8 ده‌نگ شلێک.
شایانی باسه هه‌رچه‌نده توێژینه‌وه‌که هۆکاری که‌م خواردنی میوه و سه‌وزه‌ی له لایه‌ن خوێندکارانی قۆناغه‌کانی دوا ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریکا ڕوون نه‌کردۆته‌وه، به‌ڵام ئامۆژگاری خوێندنگاکان ده‌دات بۆ زیاتر ڕه‌خساندنی خۆراکه سوودمه‌نده‌کان. له‌و ڕووه‌وه ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریکایی بۆ کۆنتڕۆڵکردن و به‌ربه‌سـتکردنی نه‌خۆشیـیه‌کان به‌شـداریـیان له به‌رنامه‌یه‌کی به‌رفراواندا کردووه بۆ ڕه‌خسـاندنی میوه و سه‌وزه له خوێندنگاکان‌دا و ئامانجی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش بریتیـیه له دابینکردنی میوه و سه‌وزه له 6 هه‌زار خوێندنگادا له ماوه‌ی سێ سـاڵی ئاینده.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:22 خوله‌كه.