ئاژاسنی هه‌واڵه‌کانی رۆیته‌رز له بابه‌تێکی ته‌ندروستیدا که له لایه‌ن گنێڤرا پیتمنه‌وه نووسراوه ده‌ڵێت لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی پـزیشکی نوێ ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌دات پتر له نیوه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ جۆرێکی تایبه‌تی نه‌خۆشی گلۆکۆمای چاو ده‌که‌ن ڕه‌نگه بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی یان هه‌ندێ جار دووچاری زیانی سه‌ختی له ده‌ستدانی بینای ببن.
توێژینه‌وه‌که گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی که 8 که‌س له کۆی هه‌ر 100 که‌سێکێک له‌وانه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری گلۆکۆمایان بۆ کرابوو، شیانی له ده‌ستدانی هه‌میشه‌یی تا راده‌یه‌ک بینایـیان هه‌یه. هاوکات لێکۆله‌ره‌وانی توێژینه‌که ده‌ڵێن ده‌بێت نه‌خۆشه‌کان چاوه‌ڕوانی شیانی سه‌رهه‌ڵدانی زیانی دوای نه‌شته‌رگه‌ریـیه‌که ببن، ئه‌وه‌ی ئاو به چاویاندا ده‌هێنێته خوارێ.
له هه‌موو ئه‌وانه گرنگتر ئه‌وه‌یه خه‌ڵکانی به ته‌مه‌ن، ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر مه‌ترسی تووشبووندان به نه‌خۆشی گلۆکۆمای چاودا، ده‌بێت ناو به ناو فه‌حسی چاویان بکه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پێشوه‌خت به نه‌خۆشیـیه‌که زاندرا، ئه‌وا نه‌خۆشه‌که شیانی که‌متری ده‌بێت که نه‌شته‌رگه‌ری بکات.
ئه‌وه‌ی شایانی ئاماژه پێکردنه له نێوان 2 هه‌تا 4 ملیۆن که‌س له نێو وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا هه‌ن که نه‌خۆشی گلۆکۆمای چاویان هه‌یه و ڕه‌نگه ببێته مایه‌ی له ده‌ستدانی بینایـیان، ئه‌مه‌ش به هۆی زیاند گه‌یاندنی نه‌خۆشیه‌که به ده‌ماری بیننی چاو.