کرده‌وه‌ی تێرۆرستی نزیک یه‌ک له بنکه‌کانی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێمۆکڕات له شه‌وی 21 ی دێسامبر واته شه‌وی یه‌لدا له کاتژمێر 10ی شه‌ودا بووه هۆی کوژرانی 5 پێشمه‌رگه و ئه‌ندامی ئه‌م حیزبه و دوو ئه‌ندامی ئاسایش و برینداربوونی سێ پێشمه‌رگه‌ی تر.
ده‌گوترێت دوو مۆتورسیکلێتی بۆمبڕێژکراو که بۆ ماوه‌یه‌کی چه‌ند خوله‌ک به دوای یه‌کدا نزیک پرسگه‌ی به‌ر ده‌رکی قه‌ڵای حیزبی دێمۆکڕات ته‌قینه‌وه له ڕێگای دووره کۆنتڕۆڵ کراون و سه‌رجه‌م کوژراوانی ڕووداوه‌که بوونه‌ته قوربانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی دووهه‌م.
وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان رایانگه‌یاندووه، بۆ به دواچوونی ڕووداوه‌که کومیته‌ی ئه‌منیه‌تی ئه‌م حیزبه به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ له گه‌ڵ ئاسایشی شاری کۆیه هاوکاری ده‌کات.
هێشتا دیار نیه چ لایه‌نێک یان چ وڵاتێک له پشتی ئه‌م هێرشه‌دا بووه، به‌ڵام که‌ماڵ که‌ریمی، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی ئه‌م حیزبه له وتووێژ له گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌وان گومانیان ئه‌وه‌یه که ئێران و هێزه‌کانی ئه‌منیه‌تی ئه‌م وڵاته بڕیارده‌ری ئه‌م هێرشه بووبێتن.
به‌ڕیز که‌ریمی له گه‌ڵ ئاماژه به مێژووی کرده‌وه تێڕۆرستییه‌کانی کۆماری ئیسلامی به‌رامبه‌ر به حیزبی دێمۆکڕات له ده‌یه‌ی 1990ی زاینی دا ده‌ڵێت تێکنالۆجی به کارهاتوو بۆ درووست‌کردنی بۆمبه‌کان و شێوه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌کانیان گومان له ئه‌وه‌دا درووست ناکات که ده‌بێت لایه‌نێکی به ده‌سه‌ڵات و به توانا له ئه‌م بواره‌دا وه‌ک کۆماری ئیسلامی کاری ئاوای کردبێت.
به‌ڕێز که‌ریمی ده‌ڵێت ئه‌وان له گه‌ڵ ڕێزگرتن له ماندووبوونی هێزه‌کانی ئاسایشی هه‌رێم پێیان وایه له باری ئاسایشه‌وه خۆیان وه‌ک حیزبی دێمۆکڕات ده‌بوایه چاودێری وردتری ڕه‌وشه‌که‌یان بکردایێت.