Accessibility links

700 گەنجى حەویجە داوا لەپێشمەرگە دەكەن پڕچەكیان بكات


700 گەنجى عەرەبى سونەى خەڵكى حەویجە كە لەلایەن حكومەتى عێراقیەوە مەشقیان پێكراوە ، داوا لە هێزى پێشمەرگە دەكەن پڕچەكیان بكات ، بەو پێیەى حکومەتی عێراق متمانەیان پێناكات و چەكیان پێنادات.

وەستا ڕەسوڵ فەرماندەى میحوەرى باشورى كەركوكى هێزى پێشمەرگە، بە دەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"ئەو گەنجە عەرەبانە لەلایەن حكومەتى عێراقەوە مەشقى سەربازیان پێكراوە تا بەشداربن لە شەڕى گرتنەوەى حەویجەدا، كەچى ئێستا عێراق پشتگوێى خستوون."

لاى خۆیەوە كامەران كەركوكى ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوک، ئاماژەى بەوەكرد ئەو گەنجە عەرەبانە هاوسۆزیان لەگەڵ داعشدا نیـیە ، بۆیە ئاساییە ئەگەر پێشمەرگە پڕچەكیان بكات و بخرێنە ژێر فەرمانى هێزى پێشمەرگەوە.

ئەو 700 گەنجە عەرەبە لە ئێستادا لە سەربازگەیەكى ناوچەى لەیلانى پارێزگاى كەركوکدان و ، چاویان لە دەستى حكومەتى عێراق و پێشمەرگەیە بۆ ئەوەى چەكیان پێبدات، بەڵام هیچ لایەكیان متمانەیان پێناكات بەو پێیەى عەرەبى سونەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:00 0:00

XS
SM
MD
LG