Accessibility links

حه‌سه‌ن جیهاد: په‌نابه‌رانی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی کامپی الولید له‌ کاره‌ساتدا ده‌ژێن

  • Jani Diylan

kurdish

kurdish

په‌نابه‌رانی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌ ساڵه‌هایه‌ له‌ کامپه‌کانی سه‌ر سنوره‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ سوریا و ئوردون دا گیریان خواردوون هێشتا له‌ کامپی الولید له‌ بارێکی زۆر ناڵه‌باردان و په‌نا ده‌به‌نه‌‌ حکومه‌تی عیراق، نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان ، سازمانه‌ مرۆڤیه‌کان و دام و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن بۆ ئه‌وه‌ی هاریکاریان بکه‌ن له‌و باره‌ ڕزگاریان بکه‌ن.

حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی عێراق له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئێمه‌ لیژنه‌یه‌کی 9 که‌سی که‌ له‌ ئه‌ندام په‌ڕله‌مانانی عێراق پێکهاتبو دوو هه‌فته‌ له‌مه‌و پێش 6 که‌سمان سه‌ردانی کامپه‌که‌مان کرد به‌ نیازی ئاماده‌کردنی ڕاپۆرتێک له‌و باره‌یه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان، حه‌سه‌ن جیهاد ده‌شڵێت باریان ئه‌وه‌نده‌ به‌د و‌ شڕه‌‌ که‌ ناکرێ باس کرد، له‌ کاره‌ساتدا ده‌ژێن.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:01 خوله‌كه

XS
SM
MD
LG