گومانی تێدا نییه کورد فاکته‌رێکی سه‌ره‌کێن له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مرۆی تورکیادا و رۆلێکی گرنگ ده‌بینن له‌و ریفورمکاریه‌کانه‌ی که AKP به نیازه له تورکیا ئه‌نجامی بدات. نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر حه‌سه‌ن قازی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له ماوه‌ی ساڵی رابوردودا سه‌ره رای ئاسته‌نگه‌کان بۆ باسکردنی کێشه‌ی کورد له سه‌ر دام و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن، ئیدی ئه‌و تابۆیه پێشوو شکاوه و به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو له‌سه‌ر رادیو ته‌لفزیۆنه‌کاندا باسی کێشه‌ی کورد کراوه وه ئه‌وه کاریگه‌ریه‌کی زۆری هه‌بوه له‌سه‌ر گۆڕانی بیر‌و باوه‌ری گشتی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:37خوله‌كه.