ئۆفیسی جێـگری سه‌رۆکی عێراق تاریق ئه‌لهاشمی له ڕاگه‌یاندنێـکدا ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه که ده‌ڵێن هاشمی له سعودیـیه ده‌مێنێته‌وه.
ئۆفیسه‌که ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه گوتی هه‌ندێـک له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن وه‌هایان بڵاوکردۆته‌وه تاریق ئه‌لهاشمی له سعودیـیه ده‌مێنێته‌وه هه‌تا ئه‌و کاته‌ی حکومه‌تی عێراق به شێوه‌یه‌کی دیموکراتیـیانه ده‌گۆڕدرێت. ئۆفیسه‌که ده‌ڵێت ئه‌م هه‌واڵه هیچ بنه‌مایه‌کی ڕاستی نیـیه و به‌ڕێز هاشمی هه‌ر دوای کۆتایی‌هاتنی گه‌شته‌که‌ی بۆ چه‌ند وڵاتێـکی عه‌ره‌بی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وڵات.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فه‌ڕنسی له سه‌رچاوه‌یه‌کی فه‌رمی سعودیـیه‌وه بڵاویکرده‌وه که‌وا له ئێسـتادا هاشمی له سعودیـیه ده‌مێنێته‌وه، وه به دوری نه‌زانی هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات نامێنێت.