ده‌سـته‌یه‌کی دادی عێراقی بڕیارێـکی ده‌رکرد بۆ ده‌سـتگیرکردنی جێـگری سه‌رۆک کۆمار تاریق ئه‌لهاشمی، به‌وه‌ش ڕێـگه‌ی پـێنادرێت گه‌شت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بکات.
ژه‌نه‌ڕاڵ عادل ده‌حام فه‌رمانده‌ی پـۆلیسی به‌غدا گوتی بڕیاره‌که به‌پـێی مادده‌ی چواری تێرۆر شه‌وی یه‌کشه‌ممه له لایه‌ن پـێـنج دادوه‌ر مۆرکراوه و ده‌رچووه. هه‌روه‌ها ناوی ژماره‌یه‌ک له پاسه‌وانه‌کانی هاشمی له بڕیاره‌که‌دا هاتووه.
ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لعێراقیـیه‌ش لای خۆیه‌وه دان‌پـیادانانی چه‌ند که‌سێـکی بڵاوکرده‌وه که ده‌ڵێت پاسه‌وانی هاشمی بوون و دانیان به‌وه ناوه که خودی هاشمی پاره‌ی داونه‌تێ له به‌رامبه‌ر ئه‌و کاره تێرۆرسـتیـیانه‌ی ئه‌نجامیانداوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه دکتۆر هانی عاشور ڕاوێژکاری لیستی ئه‌لعێراقیـیه به ڕادیۆ سه‌وای گوتووه هێزێـکی له‌شـکری ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه خۆی به باره‌گای هاشمی له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدادا کردووه.