هه‌ڵبژارنه په‌رله‌مانیه‌کانی ئێران له رۆژی هه‌ێنی به‌رێوه چوو و میدیاکانی ده‌وڵه‌تی ده‌ڵێن 65% ی ئه‌و که‌سانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه به‌شداریان کردوون، له کاتێکدا ئوپوزسیون ئاماژه به ژماره‌یه‌کی زۆر که‌متر ده‌کات.
هه‌ساره نوری کرماشانی خوێندکاری ئه‌نیماسیونAnimation له دانشگای تاران له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت نه ئه‌و و نه هیچ که‌س له که‌س وکارو ئه‌و دۆستانه‌ی که ئه‌و ده‌ناسی له ده‌نگدانه‌کاندا به‌شداریان نه‌کردون، ده‌شڵێت له به‌ر ئه‌وه‌ی من له‌و بروایه‌دام کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ ئه‌رزشێکی نییه بۆ ده‌نگی مه‌ردوم وه من وه‌کو مرۆڤێک که وڵاته‌که‌ی خۆش ده‌وێت هه‌ست ده‌که‌م ده‌بێت به‌رهه‌ڵستی خۆی به‌رامبه‌ر به رژێم نیشان بدات و ده‌وڵه‌تیش ده‌بێت بزانیت مه‌ردوم پشتیوانی لێ ناکه‌ن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 4:40خوله‌که