وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا یادی 10 ساڵه‌ی هێرشه تێرۆرستیه‌کانی 11ی سێپته‌مبه‌ری کرده‌وه که بوونه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 3000 که‌س و وا بۆ ما‌وه‌ی 10 سـاڵه وڵاته‌که له جه‌نگدایه. خه‌ڵکی سه‌رتانسه‌ری جیهانیش به خه‌مباریه‌وه یادی10هه‌مین ساڵیادی هێرشه تێرۆریستیه‌کانیان بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریکا کرده‌وه. سه‌باره‌ت به کاریگه‌ری ئه‌م هێرشانه به‌سه‌ر جیهان، هاوکارمان موعته‌به‌ر شێروانی گفت‌و گۆی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی میدیا و ڕاگه‌یاندنی که‌مه نه‌ته‌وییه‌کان ته‌ها حه‌سه‌نیانی کردووه. ئه‌و ده‌ڵێت له پاش هێرشه تیرۆریستیه‌کان، ئه‌مه‌ریکا زۆرتر له‌وه تێگه‌یشت که تیرۆر له هه‌رشوێنێک بێت ده‌توانێت مه‌ترسی بێت له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هی ته‌نانه‌نه‌ت وڵاتێکی وه‌ک ئه‌مه‌ریکاش. ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌و ئاڵ‌و گۆڕیانه‌ی که له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا دا هاتنه پێش، ڕاست ۆ خۆ کاریگه‌ریان هه‌بووه له به‌دی هاتنی ئه‌و باره‌ێ ئێستا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به به‌هاری عه‌ره‌ب ناسراوه.
ته‌ها حه‌سه‌نیانی: له پاش هێرشه تیرۆریستیه‌کان، ئه‌مه‌ریکا زۆرتر له‌وه تێگه‌یشت که تیرۆر له هه‌رشوێنێک بێت ده‌توانێت مه‌ترسی بێت له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ته‌نا‌نه‌ت هی وڵاتێکی وه‌ک ئه‌مه‌ریکاش
- موعته‌به‌ر شێروانی