حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی: به هیوای ئاشتی بووین نه‌ک شه‌ڕێکی وا گه‌وره ڕژیم به‌سه‌ر کورددا بیسه‌پێنی
31 ساڵ له‌مه‌و پێش به فه‌رمانی ئایه‌توڵاخومه‌ینی، ڕژێمی ئێران هێرشێکی به‌رفراونی کرده سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و شه‌ڕێکی نه‌ویستی به سه‌ر کوردا دا سه‌پاندبوو. حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به داخه‌وه به به‌هانه‌ی جۆراو جۆر هێرش کرایه سه‌ر کوردستان و گه‌مارۆی ئابوری درا و هێرشێکی زۆر توند کرا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورد ئاماده‌گی بۆ شه‌ر نه‌بوو و بگره بۆ به‌رگریش نه‌بوو، به‌ڵام وا قاره‌مانانه به‌رگریان کرد که پاش سێ مانگ خومه‌ینی بڵێ منیان به هه‌ڵه تێ گه‌یاندبوو وه بشڵێت ئه‌و کێشه یه به جۆرێکی تر چاره‌سه‌ر بکه‌ین، وه وه‌ک شه‌ره‌فی ده‌ڵێت ئه‌مه به واتای ئه‌وه نه‌بوو بڵێ کورد ئه‌بێ مافی بدرێتێ.