بێگۆمان کارکردنی کورده‌کان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و پرۆپاگه‌نده بۆ کێشه جۆراو جۆره‌کان و ناساندنی کورد، گۆڕانیکی زۆری به‌سه‌ردا هاتوه، به‌ڵام ئایا گه‌یشتوه‌ته ئاستی رووداوه‌کان. حه‌سه‌ن قازی لێکۆڵه‌ر و زمانه‌وان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌و گۆرانانه زۆر زۆر خێراتر بوه له ماوه 10-15 ساڵی ڕابوردوودا و به‌شێکی زۆری ده‌گه‌رێته‌وه بۆئه‌وه‌ی ته‌کنه‌لۆژی ڕاگه‌یاندن زۆر به‌ره‌و پێش چووه وه به تاێبه‌تی کۆمه‌لگا کوردیه‌کان توانیویانه له ڕیگای به په‌له گه‌یاندنی ده‌نگ و باسه‌کان له کوردستانه‌وه بۆ هانده‌ران ، بارێکی وا ڕه‌خساندووه زۆرتر له ڕابوه‌دوو کرده‌وه نیشان بده‌ن و ئه‌وه‌ش به‌ستراوه‌ته‌وه به وڵاتی جۆراو جۆر و شێوه‌ی کاری جۆر به جۆر له نێو کورده‌کاندا. حه‌سه‌ن قازی له دریژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌لێت بۆ نموونه هه‌لبژاردنی 6 کورد بۆ په‌ڕله‌مانی سوید کارێکی سروشتیه که کێشه‌ی کورد له ناو په‌ڕله‌ماندابهێننه گۆڕێ .
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:07خوله‌که.