به پێ هه‌ندێ له ده‌زگاکانی راگه‌یاندن گوایه سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری مالکی نیازی هه‌یه ئه‌فسه‌ره باڵا کورده‌کان له ناوچه دابڕاوه‌کان دوور بخاته‌وه.
کاک حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له راستیدا ئه‌و ده‌نگ و باسانه به هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌مانبیستوه،وه ئێمه هه‌م له لیژنه‌ی ئاسایشی به‌رگریداێن و هه‌م له ناوچه ناکۆکی له‌سه‌ره‌کانین واته ئه‌گه‌ر شتێک هه‌بێ ئاگاداری ئێمه ده‌که‌نه‌وه وه ئه‌وه هیچ بناغه‌یه‌کی نییه . ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق حه‌سه‌ن جیهاد ده‌شڵێت ته‌نها تێبینی ئێمه ئه‌وه‌یه رێژه‌ی ئه‌فسه‌رانی کورد له ناو سوپای عێراقدا که‌مه که ده‌بێت زۆرتر بکرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:40 خوله‌كه