هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم بۆ به‌رنامه‌ی کورد له تاراوگه‌ی ئه‌م جاره وتووێژی له‌گه‌ڵ ئه‌ندازیار حه‌مه میروه‌یسی له ویلایه‌تی کۆلۆرادۆ سـازداوه سه‌باره‌ت به کتێـبێـک که له‌سه‌ر ماده‌کان نووسیویه‌تی.
حه‌مه میروه‌یسی نووسه‌ری کتێبی " گه‌ڕانه‌وه‌ی ماده‌کان" خه‌ڵـکی ناوچه‌ی خانه‌قینه و له سـاڵی 1975 پاش هه‌ره‌سهێنانی شۆڕشی ئه‌و ده‌مه‌ی کوردی عێراق وه‌ک په‌نابه‌ر ڕووی له ئێران کردووه، له سـاڵی 1976 به‌ره‌و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هاتووه و له ویلایه‌تی نۆر‌ث داکۆتا جێـگیربووه و له زانکۆکه‌ی به‌که‌لۆریۆس و ماسته‌ری له ئه‌ندازیاری کاره‌با به‌ده‌سـتهێناوه.
حه‌مه میروه‌یسی ده‌رباره‌ی کتێبه‌که‌ی ده‌ڵێت:
ئه‌و داستانه‌یه، که خودای گه‌وره له ئینجیل‌دا فه‌رموویه‌تیی: رۆژگارێک دادێت، مرۆڤ تێیدا تووشی سه‌رلێشێواوی ده‌بێت و نازانێت چی بکات و چۆن لێی ده‌ربچێت؟
میلله‌تی ماد (کورد) له چیاکانی زاگرۆسه‌وه شۆڕش ده‌کات، ده‌نگی ژن و پیاو و منداڵ که‌مه که‌مه، دژی زوڵم و سته‌م به‌رزده‌بێته‌وه، بۆ ئازادی و له پێناویدا گیانی خۆیان فیدا ده‌که‌ن.
داستانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ماد (کورد) کتێب و چیرۆکی مرۆڤه‌کانی ئاری نه‌ژاده، که راستیی و درۆ، له دووڕوویی له یه‌کتر جیاده‌کاته‌وه، ئه‌م کتێبه وه‌ڵامی پرسیاری دیکه ده‌داته‌وه، باس له یه‌کێتیی و هاوپه‌یمانیی مرۆڤه‌کان ده‌کات و رێگای ئازادییان پێ‌نیشان ده‌دات.
ئه‌م کتێبه بخوێنه‌ره‌وه، تا به‌سه‌رهاتی راسته‌قینه‌ی میلله‌تی ئاری باشتر بزانیت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:10 خوله‌كه.