Accessibility links

جه‌عفه‌ر حامیدی: ئوروپا و ئه‌مریکاییه‌کان تائێستا نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ که‌ جددی هه‌ڵسوکه‌وت(له‌گه‌ڵ) ئێران بکه‌ن

  • Motabar Shirwani

سه‌رۆکی شـاندی ئێران له‌ ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی کاره‌کانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕاناگرێت.

چوارشه‌ممه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ده‌سـته‌ی تاووتوێکردنی مه‌سه‌له‌ ناوکیـیه‌که‌ی ئێران، عه‌لی ئه‌سغه‌ر سوڵتانیـیه‌ ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی وڵاته‌که‌ی سووره‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی چالاکیـیه‌ ناوکیـیه‌کانی، له‌وانه‌ پـیتاندنی یۆرانیۆم که‌ هه‌رگیز ده‌ستی لێ‌هه‌ڵناگرێت.

سه‌باره‌ت به‌ پێداگرتنی ئێران له‌سه‌ر پـیتاندنی یۆرانیۆم، جه‌عفه‌ر حامیدی شاره‌زای کاروباری سیاسی ئێران و گوتار ده‌ر له‌ زانکۆی گرین له‌ نۆروێژ ده‌ڵێت سیستمه‌کانی دێموکراتیک زۆر هیواداره‌ن به‌ ڕێگای گفتوگۆ ڕێگه‌ چاره‌ بدۆزنه‌وه‌ به‌ڵام سیستمه‌ دیکتاتۆره‌کان ده‌توانه‌ن له‌ ماوه‌ی 24 کاتژمێر 24 جار بۆچونی خۆیان بگۆڕن.

ئه‌و ده‌ڵێت ئوروپا و ئه‌مریکاییه‌کان تائێستا نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ که‌ جددی هه‌ڵسوکه‌وت(له‌گه‌ڵ) ئێران بکه‌ن.

وڵاتانی ڕۆژئاوایی پـێـیان‌وایه‌ ئێران چه‌کی ناوکی دروسـتده‌کات، ئێرانیش نکوڵی لێده‌کات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG