له وڵاتی ئه‌لجه‌زایریش ، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین ده‌ستی پێکردووه و ده‌سه‌ڵاتداران به سه‌دان که‌سیان ده‌ستگیر کردووه ، به ڵام هاوکات وه‌ک هه‌نگاوێک بۆ هێورکردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که و ڕێگه‌گرتن له په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری ئه‌م شه‌پۆلی ناڕه‌زاییه ، حکومه‌تی ئه‌لجه‌زایر په‌یمانی داوه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئه‌و یاسای باری نا ئاساییه‌ی له وڵاته‌که‌دا هه‌یه هه‌ڵبگرێت.
حه‌مید ئه‌لعه‌یاشی ، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی جه‌زایر نیوس ، بنکه له ئه‌جه‌زایر ده‌ڵێتئه‌وه‌ی ئێستا له وڵاته‌که‌یدا ده‌گوزه‌رێت جۆرێک له نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوکێی بۆ لایه‌نی ده‌سه‌ڵات دروست کردووه.
ڕۆژنامه نووس ئه‌لعه‌یاشی ده‌شڵیت جێی مه‌خابنه له وڵاته‌که‌یدا کیشه‌ی بوونی جیاوازی هه‌یه ، له نێوان خه‌ڵک و ده‌سته بژێره سیاسیه‌کاندا ، و ئه‌و سیاسیانه زیاتر به لای ده‌سه‌ڵاتدا دایانشکاندوه.
سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئه‌لجه‌زایر نیوس ده‌شڵێتله ساڵی 1988 ه‌وه هه‌وڵ بۆ گۆڕانکاری هه‌بووه لو وڵاته‌که‌یدا ، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی ئیسلامیه‌کان و ده‌ست هه‌بوونی له‌شکر له ناو حکومه‌تدا ئه‌و هه‌وڵه‌ی له‌باربرد.
به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ حه‌مید ئه‌لعه‌یاشی ، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی جه‌زایر نیوسدا کردووه و ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ ده‌توانیت گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بیت که ماوه‌که‌ی 5:09 خوله‌که.