هه‌ردوو گرووپی حه‌ماس و فه‌تحی فه‌ڵه‌سـتینی نه‌یاری یه‌کتری ڕێـکه‌وتنێـکیان ڕاگه‌یاندووه سه‌باره‌ت به ڕێـگه‌کانی هاوبه‌شیکردنی ده‌سه‌ڵات و هه‌روه‌ها کۆتایی‌هێنان به ناکۆکی و جیاوازیـیه‌کانی نێوانیان.
به گوێره‌ی ڕێـکه‌وتنه‌که‌یان هه‌ردوو لایان وتووێژی زیاتر ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌ر له‌وه‌ی له مانگی ئاینده‌دا دوایـین ڕێـکه‌وتنی نێوانیان مۆربکه‌ن، ئه‌وه‌ی له لایه‌ن میسره‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت.
له ده‌مێـکی زووی ئه‌مڕۆدا هه‌ردوو گرووپی حه‌ماس و فه‌تحی فه‌ڵه‌ستینی ڕاگه‌یاندنێـکی هاوبه‌شـیان ده‌رکرد، ئه‌مه‌ش دوای وتووێژه‌کانی تا دره‌نگانێـکی شه‌وی ڕابردووی نێوان خالید مشعه‌لی ڕابه‌ری دوره وڵاتی حه‌ماس و عه‌زام ئه‌حمه‌دی ڕابه‌ری باڵای ڕێـکخراوی فه‌تح بوو، ئه‌وه‌ی له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا سـازدرا.